ڕه‌شه‌با زیان به‌ كشتوكاڵ و ژینگه‌ى ناوچه‌یه‌كى گه‌رمیان ده‌گه‌یه‌نێت

هەواڵ / کوردستان :: 13/05/2019‌ :: 229‌ جار بینراوە
وێنه‌یه‌كى داخرانى سایدێكى رێگاى سه‌رقه‌ڵا بۆ كفرى

دواڕۆژ، سیروان حه‌سه‌ن 


به‌هۆى ڕه‌شه‌باى تونده‌وه‌ له‌ ناحیه‌ى سه‌رقه‌ڵاى سه‌ر به‌ قه‌زاى كفرى، به‌شێك له‌ كێڵگه‌ كشتوكاڵییه‌كانى جوتیاران زیانیان پێگەیشتووە و چه‌ندین داریش شكاونەتەوە. 


شادى حسێن، به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى كشتوكاڵى گه‌رمیان به‌ دواڕۆژى راگه‌یاند: "له‌ سنوری به‌شی كشتوكاڵی ناحیه‌ى سه‌رقه‌ڵاى سه‌ر به‌ قه‌زاى كفرى به‌هۆی گه‌رده‌لول و بای تونده‌وه‌ چه‌ند جوتیارێكى ناوچه‌كه‌ زیان به‌ كێڵگه‌كانیان كه‌وتووه‌، زیاتر له‌ 11 خانووى پلاستیكیش تێكشكێنراون". 

وتیشى: "به‌مه‌به‌ستى رێنماییكردنى ئه‌و جوتیارانه‌ له‌ چاككردنه‌وه‌ى خانووه‌كانیان و هه‌ڵسانه‌وه‌ و زیندووكردنه‌وه‌ى به‌رهه‌مه‌كانیان، رێنماییى پێویستمان داوه‌ته‌ جوتیاران، ئه‌مه‌ش له‌پێناو ئه‌وه‌ى كه‌مترین زیانیان پێبگات و بتوانن بارودۆخى كێڵگه‌كانیان ئاسایى بكه‌نه‌وه‌". 

هه‌ر به‌هۆى ئه‌و ڕه‌شه‌بایه‌وه‌ كه‌ ناوچه‌ى سه‌رقه‌ڵاى گرته‌وه‌، چه‌ندین دارى سه‌ر شه‌قام و شوێنه‌ گشتییه‌كان شكاون، به‌شێك له‌و داره‌ شكاوانه‌ش بوونه‌ته‌ هۆكارى داخستنى سایدێكى رێگەى ناحیه‌ى سه‌رقه‌ڵا بۆ كفرى بەشێوەیەکی کاتی.

پ: ئا.ح

بڵاوکردنەوە: چ.ع



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure