ژاپۆن دروستكردنى خێراترین شه‌مه‌نده‌فه‌ر رادەگەیەنێت

هەواڵ / زانست :: پێش 1 هەفتە ‌ :: 267‌ جار بینراوە

تاگ :: زانست

دواڕۆژ

(ئه‌مڕۆ 12ی ئایاری 2019) ژاپۆن تازه‌ترین جۆرى (شه‌مه‌نده‌فه‌رى گوللـه‌)ى ئاشكرا كرد كه‌ هێشتا له‌ژێر تاقیكردنه‌وه‌دایه‌، به‌ڵام به‌خێراییه‌كى سه‌رسوڕهێنه‌ر ده‌ڕوات، بڕیاره‌ ئه‌م شه‌مه‌نده‌فه‌ره‌ له‌ ساڵى 2030دا بخرێته‌ كاره‌وه‌.


رۆژنامه‌ى ده‌یلى مه‌یلى بڕیتانى ڕایگه‌یاند: ئه‌م شه‌مه‌نده‌فه‌ره‌ ناوى لێنراوه‌ ئه‌لفاX و ده‌توانێت 360 كیلۆمه‌تر له‌ كاتژمێرێكدا ببڕێت و پێكهاتووه‌ له‌ 10 فارگۆن.

داڕێژه‌ره‌كانى نه‌خشه‌ى ئه‌م شه‌مه‌نده‌فه‌ره‌ لوتێكى درێژیان بۆ شه‌مه‌نده‌فه‌ره‌كه‌ دیزاینكردووه‌ بۆ ئه‌وه‌ى رووبه‌ڕووى ره‌شه‌بای به‌هێز ببێته‌وه‌ به‌ تایبه‌ت كاتێك كه‌ ده‌چێته‌ تونێله‌كانه‌وه‌.

ئه‌گه‌ر شه‌مه‌نده‌فه‌ره‌كه‌ وه‌كو پێشبینى ده‌كرێت به‌و خێراییه‌ بڕوات ئه‌وا ماوه‌ى گه‌شته‌كان له‌ نێوان شاره‌كانى ژاپۆندا زۆر كه‌متر له‌ جاران ده‌خایه‌نێت، به‌نیوه‌ى ئه‌و كاته‌ى ئێستا ده‌گاته‌ شوێنى مه‌به‌ست.

پ: ئا.ح

بڵاوکردنەوە: چ.ع



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure