بەڕەسمی بڕیار لەسەر دابەشکردنی مووچەی وەزارەتێکی دیکە درا

هەواڵ / کوردستان :: 12/05/2019‌ :: 29410‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، عیسا عەبدولقەهار

 

ئێوارەی (ئەمڕۆ 12ی ئایاری 201) بەرپرسێکی حکومی دابەشکردنی مووچەی وەزارەتێک و توێژێکی راگەیاند.

 

فوئاد سدیق، بەڕێوەبەری گشتی دیوانی وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی هەرێم بە دواڕۆژی راگەیاند: لەلایەن وەزارەتی دارایی و ئابورییەوە ئاگادارکراوینەتەوە کە رۆژی سێشەممە مووچەی مانگی شوباتی وەزارەتی کار و کارباری کۆمەڵایەتی و کەمئەندامان دابەش دەکرێت.

 

ئەمەش لە کاتێکدایە پێشتر سەرچاوەیەکی بەرپرس لە وەزارەتی دارایی بە دواڕۆژی راگەیاندبوو:  رۆژی دووشەممە مووچه‌ی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری، وەزارەتی شەهیدان و ئەنفالكراوان لەگەڵ كەسوكاری ئەنفالكراوان و زیندانیانی سیاسی دابەش ده‌كرێت.

 

داڕشتنەوە: رێباز



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure