فه‌رمانده‌یه‌كى پێشمه‌رگه‌ گیانى له‌ده‌ستدا

هەواڵ / کوردستان :: 12/05/2019‌ :: 2119‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، عیسا عه‌بدولقه‌هار

پاش برینداربوونى به‌هۆى ته‌قینه‌وه‌ى گولـله‌ هاوه‌نێكه‌وه‌ فه‌رمانده‌یه‌كى پێشمه‌رگه‌ى زێڕه‌ڤانى گیانى له‌ده‌ستدا.


مه‌جید عه‌بدوڵا گه‌ردى، كه‌سى نزیكى ئه‌و فه‌رمانده‌یه‌ (ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 12ى ئایارى 2019) به‌ دواڕۆژى وت: عەمید ئەسکەندەر فەرماندەی لیوای سێی کۆماندۆی فەرماندەیی پێشمەرگەی زێره‌ڤانى به‌هۆى سه‌ختى برینه‌كه‌ى له‌ نه‌خۆشخانه‌یه‌كى ئوردن گیانى له‌ده‌ستدا.

وتیشى: "سبه‌ى ته‌رمه‌كه‌ى بۆ هه‌ولێر ده‌گه‌ڕێندرێته‌وه‌ و به‌ خاك ده‌سپێردرێت".

هه‌ینى رابردوو لەکاتی مه‌شقى هێزه‌كانى پێشمه‌رگه‌ى زێره‌ڤانى له‌ هه‌ولێر، گولـله‌ هاوه‌نێك ته‌قییه‌وه‌ به‌وهۆیه‌وه‌ ئه‌و فه‌رمانده‌یه‌ و دوو پێشمه‌رگه‌ى دیكه‌ى برینداربوون.

له‌ئێستادا بارودۆخى ته‌ندروستى پێشمه‌رگه‌كان باشه‌ و مه‌ترسیان له‌سه‌ر نه‌ماوه‌.

پێداچونه‌وه‌: شیروان شه‌ریف

 بڵاوكردنه‌وه‌:هـ.ق



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure