دواڕۆژ
مرۆڤ توانیویه‌تى له هه‌موو بواره‌كانى زانست‌دا به هه‌نگاوى گه‌وره به‌ره‌وپێشه‌وه بڕوات و له‌م 10 ساڵه‌ى دواییدا چه‌ندین دۆزینه‌وه‌ى مه‌زنى تۆماركردووه. بۆ نموونه:
1- پرۆگرامكردنهوهى خانه سه‌ره‌تاییه‌كان
خانه ریشه‌ییه‌كان یان خانه سه‌ره‌تاییه‌كان له ساڵى 1981دا دۆزرانه‌وه و ساڵى 2006 توانرا 4 جینى دیاریكراو زیاد بكرێن بۆ ئه‌و خانه‌یه كه له ئاكامدا و له ماوه‌ى دوو بۆ سێ هه‌فته‌دا ئه‌و خانه سه‌ره‌تاییانه بوون به خانه‌ى ئاسایى وه‌ك هه‌موو خانه‌یه‌كى تر‌ى ناو جه‌سته‌مان.
2- دۆزینه‌وه‌ى گه‌وره‌ترین كونى ره‌ش له بۆشایى ئاسماندا
كه 1.6 ملیار ساڵ پێش ته‌قینه‌وه گه‌وره‌كه دروست بووه و ماوه‌ى 40 ملیار ساڵى تیشكى له زه‌وییه‌وه دووره.
3- ده‌ستكاریكردنى یادگه
ئه‌م دۆزینه‌وه‌یه ده‌رگاى كردووه‌ته‌وه به‌ڕووى چاره‌سه‌ركردنى ئه‌و كه‌سانه‌ى كه زه‌برى سۆزدارییان به‌ركه‌وتووه یان تووشى خه‌مۆكى و باره ناههموارهكانى تر‌ى ده‌روونى بوونه‌ته‌وه ئه‌میش له‌ڕێى سڕینه‌وه‌ى رووداوه ناخۆشه‌كان له بیره‌وه‌رییاندا.
4- چپسى كۆمپیوته‌رى هاوشێوه‌ى مێشكى مرۆڤ
ساڵى 2014 كۆمپانیاى (ئاى بى ئێم) ئه‌م جۆره چپسهى نمایش كرد كه رێك وه‌كو مێشكى مرۆڤ وایه و ده‌توانرێت به‌پێى پێویست پڕۆگرام بكرێت.
5- سه‌رده‌مى هه‌ژموونى رۆبۆته‌كان
زانست توانیویه‌تى رۆبۆتى بچكۆله بخاته ناو رێڕه‌وى خوێنه‌وه بۆ به‌رهه‌ڵستیكردنى چه‌ندین نه‌خۆشى، هه‌روه‌ها رۆبۆتى واش دروست كراوه كه ئه‌ركه زهحمهتهكانى مرۆڤ ئه‌نجام ده‌ده‌ن.
6- مادده تاریكه‌كه
كه هه‌ندێك جار پێى ده‌گوترێت مادده ره‌شه‌كه و پسپۆڕانى فیزیاى گه‌ردوونى ده‌ڵێن ئه‌مه جۆره مادده‌یه‌كه نه تیشك هه‌ڵده‌مژێت و نه تیشك ده‌داته‌وه.
7- ژیانى سه‌ر مه‌ریخ
ساڵى 2015 ئاژانسى ناسا رایگه‌یاند كه ئاوى له‌سه‌ر هه‌ساره‌ى مه‌ریخ دۆزیوه‌ته‌وه كه ئه‌مه‌ش ده‌یسه‌لمێنێت ژیانى تێدایه، ئه‌گه‌رچى ئێمه‌ى مرۆڤ نه‌توانین له‌سه‌ر مه‌ریخ بژین به‌ڵام ده‌توانرێت سوود له سه‌رچاوه‌كانى ئه‌و هه‌ساره‌یه وه‌ربگیرێت.
8- به‌كارهێنانه‌وه‌ى مووشه‌كه‌كان
كۆمپانیاى ئیلون ماسك توانى موشه‌كه‌كان نۆژه‌ن بكاته‌وه و سووته‌مه‌نییان بۆ دابین بكات و سه‌رله‌نوێ به‌كاریان بهێنێته‌وه له‌برى ئه‌وه‌ى فڕێ بدرێنه ئۆقیانووسى ئارامه‌وه.
9- شه‌پۆله‌كانى راكێشان
بریتین له‌و لهرینهوانهى ناو پێكهاته‌ى شوێنكات (Spacetime) كه به خێرایى تیشكى خۆر ده‌ڕۆن. ئه‌م شه‌پۆلانه ساڵى 2016 دۆزرانه‌وه و سه‌لماندیان كه تیۆرییه رێژهییهكهى ئه‌نیشتاین راسته.
10 - ترابیست-1
بریتییه له‌و كۆمه‌ڵه هه‌سارانه‌ى كه نزیكه‌ى 39 ساڵى تیشكى له كۆمه‌ڵه‌ى خۆره‌وه دوورن. له مانگى شوباتى 2017دا كۆمه‌ڵه هه‌ساره‌یه‌ك ده‌ركه‌وت كه 7 هه‌ساره‌ى زه‌مینى له‌خۆده‌گرێت و تائێستا هیچ كۆمه‌ڵه‌یه‌كى وا نه‌دۆزراوه‌ته‌وه كه ئه‌و ژماره زۆره هه‌ساره زهمینییهى هه‌بێت.
پ: ن.ر
بڵاوكردنه‌وه:هـ.ق