فاو: زیاتر له‌ 52 ملیۆن كه‌س له‌ ئه‌فریقا به‌ده‌ست كه‌مى خۆراكه‌وه‌ ده‌ناڵێنن

هەواڵ / جیهان :: 13/05/2019‌ :: 151‌ جار بینراوە
"ململانێكان و ناسه‌قامگیرى مه‌ده‌نى كاریگه‌رى درێژ مه‌ودایان هه‌یه‌"

تاگ :: جیهان

دواڕۆژ

راپۆتێكى رێكخراوى فاو ئاماژه‌ به‌ به‌رزبونه‌وه‌ى رێژه‌ى برسێتى له‌ ناوچه‌ى رۆژهه‌ڵاتى نزیك و باكورى ئه‌فریقا ده‌كات و ده‌ڵێت: زیاتر له‌ 52 ملیۆن كه‌س به‌ده‌ست كه‌مى خۆراكه‌وه‌ ده‌ناڵێنن.

راپۆرته‌كه‌ى رێكخراوى خۆراك و كشتوكاڵى سه‌ر به‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان (فاو) هۆشیداریشیداوه‌ له‌ ئه‌گه‌رى بڵاوبونه‌وه‌ى ململانێ و كێشه‌ى درێژ و كه‌ڵه‌كه‌بونى.

ده‌شڵێت: زیادبوونى جیاوازییه‌كان له‌نێوان گوند و شار به‌ربه‌ستن له‌به‌رده‌م هه‌وڵه‌كان بۆ نه‌هێشتنى برسێتى به‌ گه‌یشتن به‌ ساڵى 2030.

عه‌بدولسه‌لام ولد ئه‌حمه‌د، یاریده‌ده‌رى به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى فاو و نێرده‌ى رێكخراوه‌كه‌ بۆ رۆژهه‌ڵات و باكورى ئه‌فریقا رایگه‌یاند: ململانێكان و ناسه‌قامگیرى مه‌ده‌نى كاریگه‌رى درێژ مه‌ودایان هه‌یه‌ له‌سه‌ر ئاسایشى خۆراك و خۆراكپێدان له‌ سه‌رجه‌م وڵاتانى زیان پێگه‌یشتوو و وڵاتانى ده‌وروبه‌ریشیان.

به‌پێى راپۆرته‌ نێوده‌وڵه‌تیه‌كه‌ ژماره‌ى برسیان له‌ رۆژهه‌ڵاتى نزیك و باكورى ئه‌فریقا 52 ملیۆن كه‌س، كه‌ 33.9 ملیۆنیان له‌و وڵاتانه‌ن كه‌ ناكۆكى و ململانێیان تیایه‌ و 18.1 ملیۆنیش له‌و وڵاتانه‌ كه‌ شه‌ڕیان تیانیه‌.

وه‌: شیروان شه‌ریف



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure