لەدوو ڕووداوی هاتوچۆدا 7 كۆڵبەر بوونە قوربانی

هەواڵ / کوردستان :: 12/05/2019‌ :: 196‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، ئاكۆ حەمەد رابی 

ئەمڕۆ یەكشەممە 12ی ئایاری 2019 لە دوو ڕووداوی جیای هاتوچۆدا حەوت كۆڵبەر و كاسبكار لە ڕۆژهەڵاتی كوردستان بوونە قوربانی و لە نێویاندا چوار كەسیان گیانیان لەدەستدا و سێ كەسی دیكەش بەسەختی بریندار بوون. 


عەدنان ڕەشیدی ئەندامی كۆمەڵەی مافی مرۆڤی كوردستان بەدواڕۆژی وت: "ئەمڕۆ یەكشەممە لە ڕێگای نێوان سەقز- بۆكان هێزە ئەمنیەكانی ئێران بەبیانوی هێنانی باری قاچاغ، ئۆتۆمبێلێكی كۆڵبەر و كاسبكارانیان داوەتە بەردەستڕێژی گولـلە و بەو هۆیەوەش ئۆتۆمبێلەكەیان وەرگەڕاوە و كۆڵبەرێكیان گیانی لەدەستداوە و ئەوەی تریشیان بە سەختی برینداربووە. 

وتیشی: "ئەو كۆڵبەرە لە نەخۆشخانەو بەهۆی سەختی برینەكەیەوە گیانی لەدەستداوە و ئەوەی تریش لە ژێر چاودێری وردی پزیشكیدایە". 

ڕەشیدی باسی لەوەشكرد: هەر ئەمڕۆ یەكشەممە لە ڕووداوێكی دیكەدا لە جۆری پێكدادان لە ڕێگای مەریوان- سەوڵاوە لە سنوری سنە، دوو ئۆتۆمبێلی كۆڵبەران و كاسبكاران پێكیانداداوە و لە ئەنجامدا سێ كۆڵبەر گیانیان لەدەستداوە و دوانی تریش بە سەختی بریندار بوون. 

ئەمە لەكاتێكدا كە لە دوو ڕۆژی ڕابردوودا و لە دوو رووداوی جیاوازدا سێ كۆڵبەری دیكەی ڕۆژهەڵاتی كوردستان گیانیان لەدەستدا. بەو پێیەش بێت لەماوەی 48 كاتژمێری رابوردوودا  10كۆڵبەر گیانیان لەدەستداوە. 

پ: ک. س
بڵاوكردنه‌وه‌:هـ.ق



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure