شه‌پۆلێكى گه‌رما هه‌رێم ده‌گرێته‌وه‌

هەواڵ / کوردستان :: 12/05/2019‌ :: 2131‌ جار بینراوە
گه‌رما به‌شێوه‌یه‌كى پله‌به‌ند روو له‌ به‌رزبونه‌وه‌ ده‌كات

دواڕۆژ

پێشبینى ده‌كرێت له‌ سبه‌ینێوه‌ شه‌پۆلێكى گه‌رما روو له‌ هه‌رێمى كوردستان و شاره‌كانى عێراق بكات و به‌پێى شاره‌زایه‌كى بوارى كه‌شناسیش: ماوه‌ى چوار رۆژ به‌رده‌وام ده‌بێت.

سادق عه‌تیه‌، شاره‌زا و پێشبینیكارى كه‌شوهه‌وا له‌ عێراق (ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 12ى ئایارى 2019) له‌ په‌یجى خۆى رایگه‌یاند: له‌ سبه‌ینێوه‌ شه‌پۆلێكى گه‌رما روو له‌ شاره‌كانى ناوه‌ڕاست و باشورى عێراق و به‌شێوه‌یه‌كى مامناوه‌ندیش شاره‌كانى رۆژئاوا و باكور و هه‌رێمى كوردستان ده‌گرێته‌وه‌.

وتیشى: "پله‌كانى گه‌رما به‌شێوه‌یه‌كى پله‌به‌ند روو له‌ به‌رزبونه‌وه‌ ده‌كات و سبه‌ى ده‌بێته‌ ده‌ستپێكى یه‌كه‌م شه‌پۆلى كورتى گه‌رما كه‌ چه‌ند رۆژێك ده‌خایه‌نێت".

به‌پێى ئه‌و شاره‌زایه‌ پله‌كانى گه‌رما 3-4 پله‌ به‌رزده‌بنه‌وه‌ و له‌ رۆژى هه‌ینى 17ى ئایار ده‌گاته‌ به‌رزترین ئاستى خۆى.

رونیشیكردوه‌ته‌وه‌ به‌رزترین پله‌ پاش نیوه‌ڕۆى هه‌ینى ده‌بێت به‌جۆرێك پله‌ى گه‌رماى شاره‌كان به‌مجۆره‌ ده‌بێت: (به‌غدا 43 پله‌، به‌سڕه‌ 42، هه‌ولێر 37، سلێمانى 34 و روتبه‌ 36 پله‌ ده‌بێت).

عه‌تیه‌ ئه‌وه‌شى وتووه‌: پێشبینى ده‌كرێت یه‌كشه‌ممه‌ى داهاتوو 19ى ئایار كاریگه‌رى شه‌پۆله‌كه‌ كۆتایى بێت و چاوه‌ڕوانیش ناكرێت تا پێنجشه‌ممه‌ى دواتر هیچ بارانبارینێك رووبدات.

ئا: شیروان شه‌ریف

 

بڵاوكردنه‌وه‌ :هـ.ق



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

بەپەلە