جیهان بەکورتی

هەواڵ / جیهان :: 12/05/2019‌ :: 1558‌ جار بینراوە

تاگ :: جیهان

دواڕۆژ

 
1-ئاژانسی فورات نیوز- 100 خێزانی ئێزیدی دەگوازرێنەوە بۆ فڕەنسا
(پێرێ هەینی نادیا موراد براوەی خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی بۆ ساڵی 2018 ڕێککەوتنامەیەکی لەگەڵ ئیمانویل ماکرۆنی سەرۆکی فڕەنسا واژۆکرد بۆ پاراستن و وەرگرتنی نزیکەی سەد خێزانی ئێزدی).


2-سەوت جالیە عێراقیە -پارێزگاری لەندەن هەڕەشەی کوشتنی لێدەکرێت
(پارێزگاری لەندەن سادق خان ئاشکرایکرد لە ڕێگەی ئیمەیڵ و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان 237 هەڕەشەی کوشتنی لێکراوە، ئەمەش ناچاریکردوە داوای پاراستن بکات لەلایەن پۆلیسی بریتانیاوە).


3-ئەلقیادی- دەستبەسەرداگرتنی چەند دراوێکی بتکۆین کە بەهاکەی ملیۆنەها دۆلارە
(بەپێی چەند ڕاپۆرتێکی رۆژنامەوانی، کۆمەڵێک هاکەر دەستیان بەسەر 7 هەزار بتکۆینی کۆمپانیای بینانس گرت کە بەهاکەی نزیکەی 41 ملیۆن دۆلار دەبێت).


4- رائی ئەلیەوم- ئەلبەشیر دان بە تاوانەکانیدا دەنێت...دەوڵەتێکی خلیجی ئامادەیە لەخۆی بگرێت
(بەپێی چەند سەرچاوەیەکی ناوخۆیی: عومەر ئەلبەشیری سەرۆکی پێشووی سودان دانی بە تاوانەکانیداناوە، هەروەها سەرچاوەیەکی نادیار ئاشکرایکرد دەوڵەتێکی خلیجی ئامادەیە ئەلبەشیر و خێزانەکەی بگرێتەخۆی بەبێ ئەوەی ناوی دەوڵەتەکە ئاشکرا بکات).


5-رەئی ئەلیەوم- ئەردۆغان ڕەخنە نێودەوڵەتییەکان سەبارەت بەدووبارەکردنەوەی هەڵبژاردنەکانی ئەستەنبوڵ رەتدەکاتەوە و لە سعودیە دەپرسێت: پاش کوشتنی خاشقچی کوا دادوەرییەکەتان.
(ئەمریکا و ئەڵمانیا ڕەخنەیان لە هەڵبژاردنەکەی تورکیا گرت و بەناڕوون ناویانبرد، لەبەرامبەردا ئەردۆغان وتی: :نابێت ئەو وڵاتەی هەوڵی لابردنی سەرۆکی فەنزویلا دەدات باسی دیموکراسیەت بکات، هەروەها ئەردۆغان سەبارەت بە کوشتنی خاشقچی و ئەنجامنەدانی داگایی بە سعودیەی وت: کوا دادوەریەکەتان).


6-رەئی ئەلیەوم: بۆ یەکەمجار ئێران یاری جودۆ لەگەڵ ئیسرائیل دەکات
(لە هەنگاوێکی مێژوویدا ڕۆژی شەممە ئێران لەبەردەم یەکێتی نێودەوڵەتی جودۆ بەڵێنیاندا باپەندی یاسا ئۆڵەمپییەکان بن و رکابەری هەموو دەوڵەتەکان بکەن تەنانەت ئیسڕائیل-یش)


7-رەئی ئەلیەوم- دەنگۆی ئەوە هەیە ئێران بە کەشتی بچوکی تایبەت بە سوپای ئێران جوڵەی بە موشەکی بالیستی و کروز لە خلیج کردووە تاوەکو هێزە ئەمریکییەکانی ناوچەکە بکاتە ئامانج
(بەپێی تۆڕی (سی ئین ئێن)ی ئەمریکی، ئێران جوڵەی بە موشەکی بالیستی و کروز لە ڕێگەی کەشتیی بچوکی سەر بە سوپای پاسدارانەوە کردووەو هێزە ئەمریکییەکانی ناوچەکە دەکاتە ئامانج).


8-رەئی ئەلیەوم- سعودیە ڕایگەیاند هەشت تیرۆرستیان کوشتووە لەکاتی هێرشکردنەسەر "شانەیەکی تیرۆرستی" لە قەتیف.
(ڕۆژی شەممە دەسەڵاتی سعودیە هەواڵی مردنی 8 چەکداری راگەیاند لە پرۆسەی کردنەئامانجی "شانەیەکی تیرۆرستی" لە ناوچەی قەتیف کە زۆربەی دانیشتووەکانی شیعە مەزهابن)


9-بی بی سی- ناڕەزایی دەربڕینەکانی ئەلبانیا: بۆمبی فتیلەیی هەڵدرایە ئۆفیسی سەرۆک وەزیران
(هەزاران ئەلبانی دژی ئیدی رامای سەرۆک وەزیرانی ئەلبانیا خۆپیشاندانیان کرد و بۆمبی فتیلەییان گرتە ئۆفیسی سەرۆک وەرزیران).


10-سپۆتنیک- ڕاپرسی: لە بریتانیا پارتی پارێزگاران لە هەڵبژاردنەکانی ئەوروپا پاشەکشە دەکات
(لە ڕاپرسییەکدا پارتی پارێزگاران بە بەڕێوبەرایەتی تیریزا مای سەرۆک وەزیران بۆ پلەی چوارەم دابەزی، بە جیاوازییەکی زۆر لەگەڵ پارتی بریکست-ی نوێ بە سەرۆکایەتی نایجل فراج کە هێندەی دوو گەورەترین پارتی بڕیتانیا پاڵپشتی دەکرێت).


11-سپۆتنیک- روحانی داوای یەکڕیزی دەکات بۆ بەرەنگاربوونەوەی فشاری ئەمریکا
(بەپێی جەند سەرچاوەیەکی رۆژنامەوانی رۆژی شەممە حەسەن روحانی سەرۆکی ئێران داوای یەکڕیزی گروپە سیاسییەکانی وڵاتەکەی کرد بۆ تێپەڕاندنی ئاستەنگییەکان و سزاکانی ئەمریکا).


12-سپۆتنیک- ترەمپ بەڵێن دەدات لە ماوەی دووەمی سەرۆکایەتیدا پەیوەندی بازرگاری نێوان ئەمریکا-چین خراپتر بکات.
(ڕۆژی شەممە دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا لە ڕێگەی تویتەرەوە نوسیویەتی: پێویستە چین لە ئێستاوە گفتوگۆ لەسەر پەیوەندی بازرگانی نێوان ئەمریکا و وڵاتەکەیان بکات، چونکە ڕێککەوتنەکەی نێوانیان زۆر خراپتر دەبێت، ئەگەر تاوەکو ماوەی دووەمی سەرۆکایەتی داوای بخەن).


13-سپۆتنیک-خوان جویدۆ هەوڵدەدات پەیوەندییەکی ڕاستەوخۆ لەگەڵ پێنتاگۆن ببەستێت
(پاش ئەوەی هەوڵی کودەتاکەی سەرکەوتوو نەبوو، خوان گایدۆ ئاشکرایکرد کە "ڕەنگە" ڕێگە بە تێڕژانی سوپای ئەمریکا بدات، ئەگەر یارمەتی چارەسەرکردنی کێشە سیاسییەکەی وڵاتەکەی بدات)


14-دەیلی مەیل- ئەمازۆن ملیۆنەها کەرەستەی نوێ لەناودەبات کە ناتوانێت بیفرۆشێت
(کارمەندێک بە نهێنی ڤیدیۆی یەکێک لە کۆگاکانی ئەمازۆنی گرت و نیشانیدا چۆن کۆمپانیاکە ملیۆنەها کەرەستەی نوێ و بەکارنەهاتوو لە یاری منداڵان و کەرەستەی مەتبەخ و تەلەفیزیۆن و کتیب فڕێدەداتە ناو زبڵدانەوە لەبەر ئەوەی نافرۆشرێن).


15-ئەرمین پرێس- ئەرمینیا یەکەم دەوڵەتە ئۆتۆمبێلە حکومییەکان دەکەن بە کارەبایی
(ئەرمینیا پرۆژەیەکیان پێشکەشی سندوقی ژینگەی جیهانیکرد بۆ گۆرینی ئۆتۆمبێلەکانیان لە بەنزینەوە بۆ کارەبایی)


16-تایم- وتەبیژی نەتەوە یەکگرتووەکان هۆشداری دەربارەی "کارەساتێک" دەدات ئەگەر گەرمبوونی بەرگە هەوای زەوی بەردەوامێت.
(وتەبێژی نەتەوە یەکگرتووەکان دەڵێت: پێویستە بەتەواوەتی چۆنیەتی کارکردنی کارگەکان و سوتەمەنی ئۆتۆمبێل بگۆڕین تاوەکو ڕێگری لە گەرمبوونی بەرگەهەوای زەوی بگرین).


17-زە گاردیان-ئەگەر کۆمپانیا بڕیتانیەکان نەتوانن بەرەنگاری گۆڕانکاریەکانی کەشوو هەوا ببنەوە ژمارەیان کەم دەکرێتەوە.
ئەو کۆمپانیایانەی ناتوانن با پەندی گۆڕانکاریەکانی کەش و هەوا ببنەوە لە لیستی بازاڕی پشکەکانی لەندەن لادەبرێن).


18-کوپا حەپی دژە سکپری بەبێ بەرامبەر دابەش دەکات بەسەر ئەو کەسانەی نەخۆشی ئایدزیان هەیە
(وڵاتی کوبا حەپی دژە سکپری بەسەر خەڵکدا دابەش دەکات تاوەکو ڕێگری لە بڵابوونەوەی نەخۆشی ئایدز بکات).


19-زە هیل- 187 دەوڵەت ڕێککەوتننامەی پاشەڕۆی پلاستیکان واژۆکرد.
(بە نزیکەیی هەموو دەوڵەتەکان بەندێکی نوێی ڕێککەوتننامەی ڕێگرتن لە بەفیرۆدانی پلاستیکیان واژۆکرد، بەڵام ئەمریکا ڕێککەوتننامەکەی واژۆنەکرد).


20- موسه‌له‌س ئۆنلاین: داوای ده‌ستله‌كاركێشانه‌وی روحانی و به‌ڕێوه‌چوونی دوو هه‌ڵبژارنی هاوكات له‌ مانگی كانوونی یه‌كه‌می 2019دا دەکرێت.
21-ئاژانسی مێهری ئێرانی: توركیا سزای فیسبووك ده‌دات
22-شپییگڵی ئه‌ڵمانی: لێكه‌وته‌كانی سیاسه‌تی تره‌مپ دژ به‌ ئێران، ئه‌وروپاش ده‌گرێته‌وه‌.

23-سپۆتینك: روسیا سیستمێكى نوێى هه‌واڵگرى ئاسمانى داده‌مه‌زرێنێت
  ئاژانسى سپۆتینكى روسی ئاشكرایكرد كه‌  وه‌زاره‌تى به‌رگرى ئه‌و وڵاته‌  گه‌یشتووه‌ته‌ قۆناغى كۆتایی  پڕۆژه‌یه‌كى نوێ كه‌ سیستمى هه‌واڵگرى ئاسمانییه‌ و به‌ "لیانا" ناسراوه‌ كه‌ تواناى هه‌یه‌ چاودێرى ته‌واوى گۆى زه‌وى بكات له‌  بۆشایی ئاسمانه‌وه‌ .



24. ئه‌لئه‌یام  - نه‌ته‌نیاهۆ داواى كاتى زیاتر ده‌كات بۆ پێكهێنانى حكومه‌ت
بنیامین نه‌ته‌نیاهۆ سه‌رۆك وه‌زیرانى ئیسرائیل داواى له‌ سه‌رۆكى ئیسرائیل ده‌كات كاتێكى زیاترى پێبدات بۆ پێكهێنانى حكومه‌ت.


25. گاردیان- دانانی كێڵگه‌ی هه‌شتپێ "كارێكی نائه‌خلاقییه‌ و مه‌ترسییه‌ بۆ سه‌ر زنجیره‌ی خۆراكی"

گروپێكی نێوده‌وڵه‌تی له‌ توێژه‌ره‌كان پلانی دانانی كێڵگه‌ی هه‌شتپێ (ئه‌خته‌بووت) یان له‌لایه‌ن كۆمپانیا تایبه‌ته‌كان و حكومیه‌كانه‌وه‌ به‌ "كارێكی نا ئه‌خلاقی و مه‌ترسیدار" داناوه‌، چونكه‌ به‌ ڕای ئه‌م توێژه‌رانه‌ دانانی كێڵگه‌یه‌كی له‌و جۆره‌ پێویستی به‌ گرتنی ژماره‌یه‌كی زۆر له‌ زینده‌وه‌ری ده‌ریایی هه‌یه‌ بۆ ئه‌وه‌ی وه‌ك خواردن بۆ هه‌شتپێكان دابین بكرێت كه‌ ئه‌مه‌ش مه‌ترسی زیاتر ده‌خاته‌ سه‌ر ئه‌و زینده‌وه‌رانه‌ی دووچاری له‌ ناوچوون ده‌بنه‌وه‌.

25. نیوزویک- پارێزه‌رێكی فیدراڵی: پێویسته‌ ئیڤانكا ترامپ و جارید كۆشنەر بانگ بكرێن بۆ دادگا

ئیلیزابێس دی لا ڤێگا، پارێزه‌رێكی پێشووی فیدراڵی كه‌ بۆ ماوه‌ی 20 ساڵ ئه‌ندامی هێزێكی ڕێكخراوی دژ به‌ تاوان بوو ده‌ڵێت: "لیژنه‌ی هه‌واڵگری پیرانی ئه‌مریكا كه‌ له‌ ئێستادا لێكۆڵینه‌وه‌ له‌سه‌ر كه‌یسه‌كه‌ی دۆناڵد ترامپ ده‌كات لەبارەی ده‌ستتێوه‌ردانی روسیا له‌ كه‌مپەینی هه‌ڵبژاردنه‌كه‌یدا، پێوسته‌ ئیڤانكا ترامپی كچی دۆناڵد تره‌مپ و جارید كۆشنه‌ری راوێژكاری سه‌رۆك بانگ بكات بۆ دادگا وه‌ك چۆن دۆناڵد تره‌مپ جونیۆر بانگ كرا".


وەرگێڕان:هیڤی فەرهاد
پێداچوونەوە: ئیحسانی مەلا فوئاد



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure