كه‌سایه‌تییه‌كی جیهانی كۆچی دوایی كرد

هەواڵ / جیهان :: 12/05/2019‌ :: 1793‌ جار بینراوە

تاگ :: جیهان

دواڕۆژ

میدیاكانی لوبنان بڵاویانكرده‌وه‌: به‌یانی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ (به‌تریرك مار نه‌سڕوڵڵا سه‌فیر) گه‌وره‌ی مه‌سیحییه‌كانی لوبنان له‌ ته‌مه‌نی 99 ساڵیدا كۆچی دوایی كرد.

ئاژانسه‌كانی هه‌واڵ بڵاویانكرده‌وه‌: مار نه‌سروڵڵا گه‌وره‌ی مه‌سیحییه‌كانی لوبنان به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 12ی ئایاری 2019، له‌ نه‌خۆشخانه‌ گیانی له‌ده‌ستداوه‌.

به‌تریرك مار نه‌سڕوڵڵا له‌ 15ی ئایاری 1920 له‌ كه‌سه‌ره‌وان له‌دایكبووه‌و پاش خوێندنی فه‌لسه‌فه‌و ئایینی مه‌سیحی، (ئه‌نجومه‌نی متارنه‌ به‌تریركا) له‌ ساڵی 1986 وه‌كو به‌تریرك ده‌ستنیشانیان كردووه‌و بووه‌ته‌ 76ه‌مین به‌تریركی مه‌سیحییه‌كان.



و: ئیحسانی مه‌لا فوئاد



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure