وینە: بەربانگ لەمزگەوتی گەورەی سلێمانی

هەواڵ / گەلەری :: پێش 2 هەفتە ‌ :: 1266‌ جار بینراوە

تاگ :: وێنە

دواڕۆژ
فۆتۆ: حەمەسور

مزگەوتی گەوەری سلێمانی یەکێک لە شوێنە دیارەکانی ئه‌و شاره‌، جگە لەوەی کە شوێنێکە بۆ خوداپه‌رستیی، وەک نەریتێک لەمزگەوتەکه‌دا ڕۆژانە لە ڕیگەی چێشتخانەکەی کاک ئەحمەدی شێخەوە خواردن بۆ هەزارەها کەسی بێنەوا و بێدەراتان و کەمدەست ئامادە دەکات.

بەتایبەتی لەمانگی ڕەمەزاندا هەموو ئیوارەیەک خواردن ئامادە دەکرێت و پیشکەشی ئەو کەسانە دەکرێت کە ڕوو لە مزگەوتەکە دەکەن، وەک کارمەند و خێرخوازەکانی مزگەوتەکە باسیان لیوەکرد هەندێک ڕۆژ خواردنی 2600 کەس ئامادە دەکەن، جگە لەو کەسانەی کە دێنە ناو مزگەوتەکەو بەربانگ دەکەنەوە.

زۆرێک لەو خواردنانە لەلایەن خێزان و کەسە کەمدەرامەتەکانەوە دەبرێن، ئەوەشی وای کردووە کە سالانێکی زۆرە ئەم چێستخانەیە بەردەوام دەرگای کراوە بێت خێرخوازان و ئەو کەسانەن کە هاوکاری چێشتخانەکە دەکەن.



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure