شه‌پۆلێكی گه‌رما روو له‌ كوردستان ده‌كات

هەواڵ / عێراق :: 11/05/2019‌ :: 5357‌ جار بینراوە

دواڕۆژ

ده‌زگای گشتی كه‌شناسی عێراق رایگه‌یاند: له‌م هه‌فته‌یه‌وه‌ له‌ هه‌موو شاره‌كانی عێراقدا پله‌كانی گه‌رما به‌رزده‌بنه‌وه‌، كه‌شناسی سلێمانیش ده‌ڵێت: "هه‌رێمی كوردستانیش ده‌گرێته‌وه‌".

ده‌زگای گشتی كه‌شناسی عێراق له‌ راگه‌یه‌نراوێكدا ئاماژه‌ به‌وه‌ده‌كات: كه‌ له‌ رۆژی چوارشه‌ممه‌وه‌ له‌ زۆربه‌ی ناوچه‌كانی عێراق پله‌كانی گه‌رما 40 پله‌ی سه‌دیی تێده‌په‌ڕێنێت.

ئه‌وه‌ش روونكراوه‌ته‌وه‌: هه‌روه‌ها پله‌كانی گه‌رما له‌ به‌غدا له‌ 40 پله‌ زیاتر و له‌ به‌سڕه‌ش ده‌گاته‌ 43 پله‌ و له‌ موسڵیش 40 پله‌ ده‌بێت.

هاوكات فه‌رمانگه‌ی كه‌شناسی پارێزگای سلێمانیش رایگه‌یاندووه‌: له‌ چه‌ند رۆژی داهاتوودا پله‌كانی گه‌رما له‌ هه‌رێمی كوردستاندا زیاتر به‌رزده‌بنه‌وه‌.

ئا: ئیحسانی مه‌لا فوئاد



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure