ئه‌و شوێنانه‌ ئاشكرابوون كه‌ رۆژى دووشه‌ممه‌ مووچه‌ وه‌رده‌گرن

هەواڵ / کوردستان :: 11/05/2019‌ :: 31581‌ جار بینراوە

تاگ :: موچە

دواڕۆژ، ئاریان عەلی 

سبەی یەکشەممە 12ی ئایار مووچەی وەزارەتی تەندروستی دابەشدەكرێت و ئەگەر كێشەی سیویلە دروست نەبێت بڕیارە دووشەممە مووچەی وەزارەتی شەهیدان و ئەنفالكراوان لەگەڵ كەسوكاری ئەنفالكراون و زیندانیانی سیاسی دابەشبكرێت.


بەرپرسێك له‌ وەزارەتی دارایی و ئابووری (ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 11ى ئایارى 2019) بۆ دواڕۆژ وتی: سبەی مووچەی مانگى شوباتى 2019 وەزارەتی تەندروستی دابەشدەكرێت.

ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بەوەشكرد: رۆژی دووشەممە ئەگەر كێشەی سیولە دروست نەبێت بڕیارە مووچەی وەزارەتی شەهیدان و ئەنفالكراوان لەگەڵ مووچەی كەسوكاری شەهیدان و ئەنفالكراون دابەشبكرێت.

باسی لەوەشكرد: لەئێستادا بەڕێوەبەرایەتی گشتی ژمێركاری لەگەڵ بانكەكان لە پەیوەندیدایە ئەگەر سیولەی پێویست لەبەردەست بێت ئەوا دووشەممە مووچەی ئەنجوومەنی دادوەری و وەزارەتی خوێندنی باڵاش دابه‌شدەكرێت.

بەهۆی ئەوەی سەرچاوەی مووچەی بریتیە لە 378 ملیار دیناری وەزارەتی سامانە سروشتیەكان و 453 ملیار دیناری بەغدا، بۆیە كاتێك وەزارەتی سامانە سروشتیەكان لەسەرەتای مانگەوە ئەو بڕە پارەیە بۆ وەزارەتی دەنێرێت و هەریەك لە وەزارەتی پێشمەرگە و پەروەردە كە دوو گەورەترین وەزارەتن لەرووی مووچەخۆرەوە به‌شێكى به‌رچاوى پاره‌كه‌ ده‌ڕوات، بۆیە تاوەكو بەغدا بڕە پارەی مووچە دەنێردرێت دابەشكردنی مووچە سیستی بەخۆیەوە دەبینی.

پێداچونه‌وه‌: شیروان شه‌ریف

بڵاوكردنه‌وه‌:هـ.ق



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure