"زیاتر له‌ 10 هه‌زار سه‌ربازى ئه‌مریكى له‌ عێراق هه‌ن"

هەواڵ / عێراق :: 10/05/2019‌ :: 215‌ جار بینراوە
سه‌ربازێكى ئه‌مریكى له‌ عێراق كه‌ هاوكارى سه‌ربازه‌ عێراقییه‌كه‌ ده‌كات

تاگ :: عێراق

دواڕۆژ، به‌غدا

ئه‌ندامێكى په‌رله‌مانى عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت: ژماره‌ى ئه‌و سه‌ربازه‌ ئه‌مریكییانه‌ى له‌ عێراق-دان، له‌وه‌ زیاترن كه‌ سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق به‌ په‌رله‌مانى راگه‌یاندووه‌.


ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر عادل عه‌بدولمه‌هدى، سه‌رۆك وه‌زیران به‌ نووسراوێك وه‌ڵامى پرسێكى له‌باره‌ى ژماره‌ى هێزه‌ ئه‌منییه‌ بیانییه‌كان له‌ عێراق دایه‌وه‌ كه‌ تێیدا هاتووه‌ "ژماره‌ى هه‌موو هێزه‌ بیانییه‌كان (8956) سه‌ربازن  له‌ عێراق-دا، له‌و ژماره‌یه‌ش ته‌نها (6132) سه‌ربازیان ئه‌مریكی-ین".

له‌وباره‌یه‌وه‌ فالح خه‌زعه‌لى، په‌رله‌مانتارى فه‌تح به‌ دواڕۆژ-ى راگه‌یاند: "زانیاریمان هه‌یه‌ سه‌ربازه‌ بیانییه‌كانى عێراق له‌و ژماره‌یه‌ زۆر زیاترن، بگره‌ ژماره‌ى هێزه‌ ئه‌مریكییه‌كان له‌ 10 هه‌زار سه‌رباز تێده‌په‌ڕێنن".

وتیشى: "ئێمه‌ سورین له‌سه‌ر ده‌ركردنى هێزه‌ ئه‌مریكییه‌كان له‌ عێراق، به‌تایبه‌ت دواى ئه‌و سه‌ركه‌وتنه‌ى هێزه‌ عێراقییه‌كان، به‌ هه‌موو پێكهاته‌كانییه‌وه‌ به‌ده‌ستیانهێنا له‌ دژى داعش".

ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌شكرد: "ئه‌وه‌ى په‌یوه‌سته‌ به‌بوونى راهێنه‌ران و راوێژكارانه‌وه‌، ئه‌وه‌ بڕیار و ره‌زامه‌ندى حكومه‌تى فیدراڵى خۆیه‌تى، خۆشى به‌رپرسیارێتییه‌كه‌ى هه‌ڵده‌گرێت".

پ: ئا.ح



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure