ئه‌مریكا: 10 ملیۆن واژۆ بۆ دوورخستنەوەى ترامپ كۆكراونه‌ته‌وه‌

هەواڵ / جیهان :: 10/05/2019‌ :: 214‌ جار بینراوە
دۆناڵد ترامپ، سەرۆکى ویلایەتە یەکگرتووەکانى ئەمریکا

تاگ :: جیهان

دواڕۆژ

کۆمەڵێک پەرلەمانتارى دیموکراتەکان و رێکخراوە جۆراوجۆرەکان لە واشنتن یاداشتێکیان بە واژۆى 10 ملیۆن کەس پێشکەش بە کۆنگرێس کرد تاکو دۆناڵد ترامپ، سەرۆکى ویلایەتە یەکگرتووەکانى ئەمریکا لە پۆستەکەى دووربخرێتەوه‌.

لەوبارەیەوە دوو پەرلەمانتارى دیموکراتەکان بەناوى رەشیدە تلەیب و ئال گرێن،  نوێنەرى هەندێک لە رێکخراوەکان كه‌ گرنگترینیان (مۆف ئۆن) و (ویمێنز مارش) بەرامبەر بیناى گۆنگریس گردبوونەوە ئه‌و یاداشته‌یان نیشاندا كه‌ واژۆكانى تێدابوو، لەگەڵ ئەوەشدا دروشمێکیان به‌رزكرده‌وه‌ كه‌ له‌سه‌رى نوسرابوو (دەبێت ترامپ دووربخرێتەوە) ".

ئەمە لەکاتێکدایە، دۆخى سیاسی نێوان دیموکراتەکان و کۆشکى سپى ماوەى چەند هەفتەیەکە دووباره‌ گرژى به‌خۆیه‌وه‌ بینیووه‌، دواى ئەوەى کۆشکى سپى ئەوەى رەتکردۆتەوە کە هاوکارى پەرلەمان بکات، تاکو لەسەر هەندێک دۆسیە لێکۆڵینەوەکانیان دەستپێبکەن بە بیانووى ئەوەى پاڵنەرێکى سیاسى لە پشت ئەو داواکارییانەوە هەیە.

و: ئاکۆ زەنگەنە
 پ: ئا.ح



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure