كارەبای سلێمانی له‌باره‌ى باشى دۆخى كاره‌باوه‌ دڵنیایی ده‌داته‌ هاووڵاتیان

هەواڵ / کوردستان :: 10/05/2019‌ :: 11449‌ جار بینراوە

تاگ :: سلێمانى

دواڕۆژ، پشتیوان جەمال

بەڕێوەبەرایەتی گشتی كارەبای سلێمانی رایدەگەیەنێت: لەسەرەتای ئەم مانگەوە 20 تا 22 كاتژمێر كارەبای نیشتمانی دابەشدەكرێت، تا وەرزی هاوینیش پێدانی كارەبا هەرباش دەبێت.

سیروان محەمەد، بەڕێوەبەری راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی گشتی كارەبای سلێمانی ئەمڕۆ هەینی 10ی ئایار، بە دواڕۆژ-ی راگەیاند: "لەسەرەتای ئەم مانگەوە بڕی 20 تا 22 كاتژمێر كارەبای نیشتمانی دابینكراوە، بەمۆلیدەشەوە بڕی 24 كاتژمێر كارەبا هەیە، هەر كاتێكیش كارەبای نیشتمانی بڕدرا، دەبێت كارەبای مۆلیدە بدرێت".

ناوبراو روونیكردەوە: "لەئێستاوە ناتوانین پێشبینی بكەین كە لەگەڵ هاتنی شەپۆلی گەرما، بڕی چەند كارەبا دابیندەكرێت، بەڵكو تا هاتنی وەرزی هاوین پێدانی كارەبا هەر باش دەبێت".

ئەمساڵ بەهۆی زۆریی بارانبارینەوە بەنداوەكانی دوكان و دەربەندیخان پڕ ئاوبوون و ئەوەش هاوكارێكی باشبوو بۆ پێدانی كارەبا.

پ: ئا.ح



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure