"گرژییه‌كانى نێوان تاران و واشنتن سوود بە بەرژەوەندییەکانى کەنداو ناگەیێنێت"

هەواڵ / جیهان :: 11/05/2019‌ :: 116‌ جار بینراوە

تاگ :: جیهان

دواڕۆژ


سەرۆک وەزیرانى پێشووى قەتەر رایده‌گه‌یه‌نێت: گرژییه‌كانى نێوان تاران و واشنتن سوود بە بەرژەوەندییەکانى کەنداو ناگەیێنێت، ده‌شڵێت :"سەرەڕاى ئەو هەموو ئاڵۆزییانە بەدوورى دەزانم کە پێکدانانى سەربازى لە ناوچەکە دروستبێت".


حەمەد بن جاسم ، سەرۆک وەزیرانى پێشووى قەتەر لە تویتێکدا له‌ هه‌ژمارى تایبه‌تى خۆى له‌ تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى تویته‌ر نوسیویەتى "ئەو گرژى و ئاڵۆزییەى ئێستا لە ناوچەى کەنداو دروستبووە، هۆکارەکەى بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە ئێران هەندێک لە بەڵێنەکانى هەڵپساردووە سەبارەت بە پڕۆگرامه‌ ئه‌تۆمییەکەى و هەندێک لە وڵاتانى کەنداو-یش پشیگیرى لێدەکەن، بەڵام سەرەڕاى ئەو هەموو ئاڵۆزییانە بەدوورى دەزانم کە پێکدانانى سەربازى لە ناوچەکە دروستبێت".

سەرۆک وەزیرانى پێشووى قەتەر ئه‌وه‌شى خستووه‌ته‌ڕوو "دروستبوونى ئەو تەنگەژەیە هۆکارێکە بۆ ئەوەى ئێران دووبارە بێتەوە سەر مێزى دانوستاندن لەگەڵ ئەمریکا، تاکو بەردەوامبێت لە رێککەوتنە ئۆتۆمییەکەى".

رونیشیكردووه‌ته‌وه‌ "هەندێک لە وڵاتانى کەنداو خەون بە شکستهێنانى سەربازى ئێران-ەوە دەبین، خەرێکە ئەنجومەنى هاریکارى کەنداو دەبێتە دوو بەشەوە، هەتا دێت هەژموونى لاواز دەبێت و خەریکە دووبەرەکى لە نێوانیاندا دروستدەبێت".

لەکۆتاییدا ئه‌وه‌شى خستووه‌ته‌ڕوو "من هاوڕانیم لەگەڵ ئێران لەهەموو بابەتەکاندا و پشتگیرى رۆژئاواش ناکەم لەهەموو شتێک، بۆیە پێویستە لەسەر هاوڕێ و دوژمنەکانمان  کە سەرەتا گرنگى بە بەرژەوەندییەکانى ئەنجومەنى هاریکارى کەنداو بدەن و بەپێچەوانەوە ناوچەکە تووشى زیانێکى گەورە دەبێت".

پ: ئا.ح
بڵاوكردنه‌وه‌:هـ.ق




  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure