گرژى و ئاڵۆزییەکانى نێوان واشنتن و تاران بەردەوامى هەیە

هەواڵ / جیهان :: 11/05/2019‌ :: 707‌ جار بینراوە

تاگ :: جیهان

دواڕۆژ

سایتى دیبکاى ئیسرائیلى ئاشکرایکرد: بەهۆى لێدوانەکانى حەسەن رۆحانى کە وتوویەتى"بەردەوامدەبین لە بەرهەمهێنانى یۆرانیۆم گرژى و ئاڵۆزى لە نێوان ئەمریکا و ئێران سەریهەڵداوه‌، لێداوانى توند بەرامبەر یەکترى بەکاردەهێنن و جموجوڵە سەربازییەکانیشیان-یش زیادیکردووە".


سایتى دیبکا له‌ هه‌واڵه‌كه‌یدا ئاماژه‌ى به‌وه‌داوه‌ "حه‌سه‌ن رۆحانى، سه‌رۆكى ئێران بڕیاریداوە لەماوەى 60 رۆژدا پەرە بە بەردەوامبوونى بەرهەمهێنانى یۆرانیۆم بدات، ئه‌گه‌رى هه‌یه‌ ئەو بەرهەمە بۆ 20% بەرزتربکاتەوە. لەهەمانکاتیشدا بەردەوامى بە چالاکییەکانیان دەدەن لە بەگەڕخستنەوەى کورەى ئۆتۆمى ئاراک".

ئه‌و سایته‌ ئه‌وه‌شى خستووه‌ته‌ڕوو "لەئەنجامدا ئەمریکا ئاشکرایکردووە، بەهیچ شێوەیەک رێگا بە تاران نادات دووبارە بەرهەمە ئه‌تۆمییەکەى بەکاربخاتەوە"، ئەمانەش هەمووى وایکردووە کە دەسەڵاتدارانى هەردوو وڵات لە رێگاى جموجوڵە سەربازییەکانییانەوە توانا و هێزى سەربازى خۆیان نمایشبکەن.

و: ئاکۆ زەنگەنە
پ: ئا.ح
بڵاوكردنه‌وه‌:هـ.ق



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure