ئه‌مریكا هه‌ڕه‌شه‌ى توند له‌ تاران ده‌كات

هەواڵ / جیهان :: 10/05/2019‌ :: 972‌ جار بینراوە
دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكى ئه‌مریكا

تاگ :: جیهان

دواڕۆژ

مایک پۆمپیۆ، وەزیرى دەرەوەى ئەمریکا له‌ نوێترین لێدوانیدا هەڕەشە لە ئێران ده‌كات و ده‌ڵێت: "ئەگەر هێرشبکاتە سەر بەرژەوەندییەکانى ئەمریکا، بە تووندى وه‌ڵامی دەدەنەوە".


وه‌زاره‌تى به‌رگرى ئه‌مریكا له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا كه‌ له‌سه‌ر زارى مایک پۆمپیۆ  بڵاویكردووه‌ته‌وه‌ رایگه‌یاندووه‌ :"ئێمە نامانەوێت دژى ئێران جەنگ بەرپابکەین، بەڵام ئەمە ماناى ئەوەش نییە، کە بێدەنگدەبین بەرامبەر هەڕەشەکانى ئەو وڵاتە کە ماوەى هەفتەیەکە دەستیپێکردووە و دژایەتى ویلایەتە یەکگرتووەکانى ئەمریکا دەکات".

وتیشى: "ئێران ماوەى 40 ساڵە هێرشدەکاتە سەر دامەزراوەکانمان و درێغى نەکردووە لە کوشتنى سەربازەکانمان و گرتنى هاووڵاتییەکانمان وەک بارمتە، ئەمەش ماناى وایە پێویستە بەرامبەر ئەو دوژمنایەتییە هەڵویستى تووند وەربگرین و چیتر بێدەنگ نەبین".

پێشتر ئەمریکا رایگەیاندبوو، کەشتییەکی فڕۆکە هەڵگر و چەندین جۆر موشەک رەوانەی کەنداوی عەرەبی دەکەن، ئەوەش بەهۆی ئەوەی وەکو خۆیان ئاماژەی پێدەکەن "ده‌یانه‌وێت رووبەڕووى هەڕەشەیەکی نوێی تاران لە ناوچەکەدا ببنه‌وه‌".

و: ئاکۆ زەنگەنە
پ: ئا.ح




created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure