داوایه‌ك ئاراسته‌ى سه‌رجه‌م هاوڵاتیانى سلێمانى ده‌كرێت

هەواڵ / کوردستانی :: 10/05/2019‌ :: 210‌ جار بینراوە

تاگ :: سلێمانی

دواڕۆژ، هۆگر كه‌مال


به‌ڕێوه‌به‌رى بانكى خوێنى سلێمانى داوا له‌و هاوڵاتیانه‌ ده‌كات، له‌ مانگى ره‌مه‌زاندا به‌ڕۆژوو ده‌بن، له‌دواى رۆژوو شكاندن خوێنیان پێببه‌خشن.

كه‌لسوم ره‌سوڵ، به‌ڕێوه‌به‌رى بانكى خوێن له‌ سلێمانى، به‌ دواڕۆژ-ى وت: "ئه‌و هاوڵاتیانه‌ى له‌ مانگى ره‌مه‌زاندا به‌ڕۆژووده‌بن و ده‌یانه‌وێت خێربكه‌ن و خوێن ببه‌خشن به‌ منداڵانى نه‌خۆشى شێرپه‌نجه‌ و تالاسیما، ناتوانن به‌ رۆژ بێن خوێنه‌كه‌ ببه‌خشن ده‌توانن له‌دواى به‌ربانگ و رۆژوشكاندنیان تا كاتژمێر 10:00ى شه‌و سه‌ردانمان بكه‌ن بۆ به‌خشینى خوێنه‌كه‌یان".

وتیشى: "بانكى خوێن رۆژانه‌ له‌ كاتژمێر 8:00ى به‌یانى بۆ 10:00ى شه‌و هه‌یه‌ و ئه‌و هاوڵاتیانه‌ى به‌ رۆژوو نابن له‌م مانگه‌دا ده‌توانن له‌ به‌یانیان یان هه‌ركاتێك خۆیان بیانه‌وێت بێن خوێنه‌كه‌ ببه‌خشن".

كه‌لسوم ڕه‌سوڵ، باسى له‌وه‌شكرد "مانگانه‌ نزیكه‌ى سێ هه‌زار بتڵ خوێن به‌ بانكه‌كه‌مان ده‌به‌خشرێت و ئێمه‌ش به‌كاریده‌هێنینه‌وه‌ بۆ نه‌خۆشخانى شێرپه‌نجه‌ و تالاسیما و ئه‌و رووداوانه‌ى پێویستیان به‌ خوێن ده‌بێت له‌كاتى نه‌شته‌رگه‌رى-دا". 

پ: ئا.ح

بڵاوکردنەوە: ک. س



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure