سوپای پاسداران: تاران دانیشتن لەگەڵ واشنتن ناکات

هەواڵ / جیهان :: 10/05/2019‌ :: 238‌ جار بینراوە

تاگ :: جیهان

دواڕۆژ


سوپای پاسدارانی ئێران ڕایگەیاند: تاران لەگەڵ واشنتن دانوستاندن ناکات سەبارەت بە بەرنامە ئەتۆمییەکەی.


سوپای پاسدارانی ئێران ئەمڕۆ هەینی بڵاویکردەوە: ئەمریکا ناویرێت هێرشی سەربازی بکاتە سەر ئێران.

سەبارەت بە ئەگەری دانوستاندن لەگەڵ ئەمریکا، سوپای پاسداران رەتیکردووەتەوە تاران و واشنتن دانوستاندن بکەن.

ئەمە لە کاتێکدایە، سایتی ئه‌فكار نیوزی ئێرانی بڵاویکردەوە: سه‌ر له‌ به‌یانی ( پێنجشه‌ممه‌ 9ی ئایار)، دۆناڵد ترامپ، سه‌رۆكی ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا له‌ میانه‌ی وته‌كانییدا له‌ كۆبوونه‌وه‌ی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كان و له‌ناو لایه‌نگرانی له‌ ویلایه‌تی فلۆریدا رایگه‌یاند: من چاوه‌ڕێی رۆژێكم له‌گه‌ڵ سه‌ركرده‌كانی ئێران دیدار بكه‌م و  له‌گه‌ڵیاندا رێككه‌وتن بكه‌ین و هه‌نگاوی گرنگ و گه‌وره‌ بۆ داهاتووی ئێران بنێین به‌و چه‌شنه‌ی كه‌ شایسته‌یه‌تی.

وتیشی: "ئێمه‌ نامانه‌وێت ته‌نانه‌ت یه‌ك كه‌سیش له‌و وڵاته‌ زیانی پێبگات،  ته‌نیا ده‌مانه‌وێت ئێران واز له‌ چه‌كی ئه‌تۆمی بهێنێت، ئه‌مه‌ هه‌موو ئه‌و شته‌یه‌ كه‌ ئێمه‌ ده‌مانه‌وێت".

دۆناڵد ترامپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا (شه‌وی چوارشه‌ممه‌ 8ی ئایار) له‌ بڵاوكردنه‌وه‌ی به‌یاننامه‌یه‌كدا گه‌مارۆی نوێی خسته‌سه‌ر  هه‌ر یه‌ك له‌ كه‌رته‌كانی ئاسن، ئه‌له‌منیۆم، پۆڵا و مسی ئێران

 

ئا: ک. س



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure