هەواڵگری فەنزویلا جێگری سەرۆکی پەرلەمانی دەستگیرکرد

هەواڵ / جیهان :: 09/05/2019‌ :: 317‌ جار بینراوە

تاگ :: جیهان

دواڕۆژ


دوێنێ (چوارشەممەی رابردوو 8ی ئایاری 2019) دەزگا هەواڵگرییەکانی فەنزویلا جێگری سەرۆکی پەرلەمانیان دەستگیرکرد، کە ئۆپۆزسیۆن کۆنترۆڵی کردووە.

ئەم هەنگاوەی دەست و پێوەندەكەی مادۆرۆ، دوای ئەوە هات ئیدغار زمبرانۆ بەشداری لەو راپەڕینەدا کردبوو کە خوان گایدۆ لە ٣٠ ی نیسانی رابردوو لە کاراکاس رێکیخستبوو.

لەلایەکی دیکەشەوە دادگای باڵای فەنزویلا پەنجەی تۆمەتی ئاڕاستەی 3 پەرلەمانتار کردووە، چونکە پشتگیرییان لە گایدۆ کردووە بۆ رێکخستنی ئەو راپەڕینە و بە ناپاكی نیشتمانی تاوانبار کراون، لەوانەش فرێدی سوبەرلانۆ و سێرگیۆ ڤێرغارا و خوان ئەندریس مێگیا.

بەمەش ژمارەی ئەو ئەندامە ئۆپۆزسیۆنانەی تۆمەتبارن بە پشتگیریکردنی ئەو راپەڕینە دەبنە 10 ئەندام کە رۆژی سێشەممەی رابردوو ناوی 7 ئەندامی دیکە لەلایەن ئەو دادگایەوە ئاشکراکرابوو و بڕیاردرا کە پارێزبەندی سەر هەموویان لاببرێت.

وە: ئاکۆ زەنگەنە
پێداچوونەوە: ئارام غەفور 



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure