وێنە: خورما خواردنە دڵخوازەکەی مانگی رەمەزان

هەواڵ / گەلەری :: پێش 2 هەفتە ‌ :: 398‌ جار بینراوە

دواڕۆژ
فۆتۆ: حەمە سور

لەگەڵ هاتنی مانگی رەمەزاندا زۆرێک لە هاوڵاتیان روو لە بازاڕەکان دەکەن بۆ کڕینی خواردن و پێداویستییەکانیان بەتایبەتیش ئەو خواردنانەی خواستی زۆری لەسەرە لەکاتی بەربانگدا وەک شیرینی و شەربەت و خورما.


خورما یەکێکە لەو خواردنانەی لەمانگی رەمەزاندا هاوڵاتیان رۆژانە روو لە بازاڕەکان دەکەن بۆ کڕینی و چەند جۆرێکی زۆر خورما لە بازاڕەکاندا دەبینرێت کە هەندێکیان لە وڵاتانی عەرەبییەوە دەهێنرێن و هەندێکیشیان لە ئێرانەوە دەهێنرێتە هەرێمی کوردستان، نرخیشیان جیاوازە وەک فرۆشیارەکان باسی لێوەدەکەن لە 1500 دینارەوە هەتا 30000 دیناری عێراقی کە باشی و ناوبانگ و تامی خورماکە دیاریدەکات.



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure