لە كۆمه‌ڵگاى چڕه‌ شەڕ روویدا و چەکی جۆراوجۆر بەکارهاتووە

هەواڵ / کوردستان :: 09/05/2019‌ :: 5800‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، بورهان و رەڤەند 

لە کۆمەڵگای چڕە شەڕ لە نێوان خەڵکی گوندی چڕەی کۆن و بنەماڵەی وەردەک بۆ جاری دووەم دەستیپێکرد و به‌هۆى به‌كارهێنانى چه‌كى ئاربیجیشه‌وه‌ چه‌ند كه‌سێك بونه‌ته‌ قوربانى.


شایەتحاڵێک لە کۆمەڵگای چڕە (ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 9ى ئایارى 2019) بە دواڕۆژی وت: پاش ئه‌وه‌ى شه‌وى سێشه‌ممه‌ى رابردوو شەڕ لە نێوان دوو بنەماڵەی خاوەن زەوی و جوتیارانی کۆنی چڕە روویدا، ئەمڕۆش جارێکی دیکە شەڕ دروست بووەوە.

وتیشی: "لە شەڕەکەدا چەکی مامناوه‌ند و سوکیان بەکارهێناوە و قوربانی هەیە".

کۆمەڵگای چڕە سەر بەناحیەی قەسڕۆک-ه‌ لە سنوری قەزای شێخان.

بەپێی زانیارییەکانی دواڕۆژ هێزە ئەمنییەکان لە دهۆک و بەردەڕەش و رۆڤیا و شێخان و ئاکرێ بەرەو کۆمەڵگای چڕە دەچن و هێزێکی ئەمنی زۆریش لە ئاسایش و پۆلیس و پێشمەرگە گەیشتوونەتە شوێنەکە.

هەر بەپێی زانیارییەکان شەڕ لە نێوان ئەو دوو بنەماڵەیە بەردەوامە و کۆنتڕۆڵ نەکراوە و چوار گولەی ئاڕبیجی بەر ماڵێک کەوتووە و ژمارەیەک هاووڵاتی بوونەتە قوربانی.

بڵاوكردنه‌وه‌: شیروان شه‌ریف



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure