دوای هەڕەشەکانی ئێران لە ناوچەکە فڕۆکەیەکی تایبەتی ئەمریکا دەگاتە قەتەر

هەواڵ / جیهان :: 09/05/2019‌ :: 3790‌ جار بینراوە

تاگ :: جیهان

دواڕۆژ

رۆژنامەی یەدیعۆت ئەحرەنۆتی ئیسڕائیلی ئاشکرایکرد: بەهۆی هەڕەشەکانی ئێرانەوە (شەوی چوارشەممە 8ی ئایاری 2019 ) ئەمریکا فڕۆکەیەکی بارهەڵگری جۆری b-52 رەوانەی ناوچەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست کردوە.

رۆژنامەکە ئەوەی خستووەتەڕوو، کە ئەو فڕۆکەیە رەوانەی لای هێزەکانی تری ئەمریکا کراوە کە پێشتر نێردرابوون بۆ بنکەی ئەلعەدید لە وڵاتی قەتەر و فڕۆکەکەش لەکاتی گەشتەکەیدا بە ئاسمانی ئیسڕائیلدا تێپەڕیووە و لەو ساتەدا گروپێکی ئیسڕائیلی بەناوی (سبوترۆیم) کە گرنگی بە بواری فڕۆکە دەدەن،جموجۆڵی ئەو فڕۆکەیەیان بەدیکردووە.

بەڵام دوای ئەوەی ئەو فڕۆکەیە لەسەر ئاسمانی سنووری نێوان ئوردون و سعودییە تێپەڕیووە شەپۆلەکەی گۆڕاوە و بووە بە MYTEE51 و بەپێی رۆژنامەکەش وا چاوەڕوان دەکرێت ئەمریکا چوار فڕۆکەی لەو جۆرە ڕەوانەی ئەو بنکەیە بکات لە قەتەر.

رۆژنامەکە ئەوەشی خستۆتەڕوو، کە ئەو فرۆکەیە لە جۆری b-52 و لەساڵی 1955 لە سوپای ئەمریکا دەستبەکار بووە و لە توانایدایە 14هەزار کیلۆمەتر بفڕێت بێ ئەوەی وزەی لێببڕێت و توانایەکی بێهاوتای هەیە لە هەڵگرتنی 32 هەزار کیلۆ لە کەلوپەل و تەقەمەنی جۆراوجۆر.

وە: ئاکۆ زەنگەنە

پ: رێباز



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure