پێشبینی کەشوهەوای رۆژانی داهاتوو بڵاوکرایەوە

هەواڵ / کوردستان :: 09/05/2019‌ :: 2046‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، كۆچه‌ر عه‌لى 


بەڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێم رایده‌گه‌یه‌نێت: تا 48 كاتژمێری داهاتوو پله‌كانی گه‌رما داده‌به‌زن و ده‌شڵێت: له‌و ماوه‌یه‌دا پێشبینی هیچ بارانبارینێك ناكرێت. 

بژار ئه‌كره‌م، به‌رپرسی به‌شی پێشبینی له‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێم (ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه‌ 9ی ئایاری 2019) به‌ دواڕۆژی راگه‌یاند: كه‌شوهه‌وای رۆژانی داهاتووی ناوچه‌كانی هه‌رێم كوردستان جێگیر ده‌بێت و بارانبارین روونادات. 

وتیشی: له‌ ماوه‌ی 48 كاتژمێری داهاتوو پله‌كانی گه‌رما دوو تا سێ پله‌ داده‌به‌زێت و له‌ هه‌ندێ كاتدا ئاسمانی هه‌رێم نیمچه‌ هه‌ور ده‌بێت.

رونیشیكرده‌وه‌: به‌پێی پێشبینیه‌كان تا رۆژی دووشه‌ممه‌ی داهاتوو هیچ باران بارینێك روونادات و ته‌نها له‌ سنووری پارێزگای دهۆك ئاسمان زیاتر هه‌ورده‌بێت. 

پ:ئەڤین

بڵاوکردنەوە: ک. س



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

بەپەلە