فره‌نسا: خراپترین شت ده‌رچوونى ئێرانه‌ له‌ رێككه‌وتنه‌ ئه‌تۆمیه‌كه‌

هەواڵ / جیهان :: 09/05/2019‌ :: 123‌ جار بینراوە

تاگ :: جیهان

دواڕۆژ


فره‌نسا جه‌ختى كرده‌وه‌ له‌سه‌ر پێویستى پابه‌ندبوونى ئێران به‌ رێككه‌وتنه‌ ئه‌تۆمیه‌كه‌وه‌، فلۆرانس بارلیم وه‌زیرى به‌رگرى فره‌نسا له‌ دیدارێكى ته‌له‌فزیۆنیدا رایگه‌یاند: ئه‌گه‌ر ئێران رێز له‌ پابه‌ندبوونه‌ ئه‌تۆمیه‌كانى خۆى نه‌گرێت ئه‌وا ئه‌گه‌رى چالاككردنه‌وه‌ى سزاكان دێته‌ ئاراوه‌.


وه‌زیرى به‌رگرى فره‌نسا 8ى ئایارى 2019، وتى: "خراپترین شت ده‌رچوونى ئێرانه‌ له‌ رێككه‌وتنه‌ ئه‌تۆمیه‌كه‌ و ئه‌وروپا ده‌یه‌وێت ئه‌و رێككه‌وتنه‌ به‌رده‌وام بێت".

ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ى فره‌نسا پاش راگه‌یاندنه‌كه‌ى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئێرانه‌ كه‌ پێشتر هه‌ر ئه‌مڕۆ ئاشكراى كرد تاران بڕیارى داوه‌ هه‌ندێك له‌ پابه‌ندبووه‌نه‌كانى خۆى به‌رامبه‌ر رێككه‌وتننامه‌ ئه‌تۆمیه‌كه‌ بوه‌ستێنێت.

بڵاوکردنەوە: ک. س



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure