چین سێهه‌مین فڕۆكه‌ هه‌ڵگرى خۆى دروست ده‌كات

هەواڵ / جیهان :: 09/05/2019‌ :: 234‌ جار بینراوە

تاگ :: جیهان

دواڕۆژ

سه‌نته‌رێكى توێژینه‌وه‌ له‌ واشنتنه‌وه‌ رایگه‌یاند مانگه‌ ده‌ستكرده‌كان چه‌ندین وێنه‌ى تازه‌یان تۆماركردووه‌ كه‌ ئاماژه‌ن بۆئه‌وه‌ى حكومه‌تى په‌كین سه‌رقاڵى دروستكردنى سێهه‌مین كه‌شتى جه‌نگى فڕۆكه‌ هه‌ڵگربێت به‌پێى ئه‌و به‌ڵگانه‌ى كه‌ سه‌رچاوه‌كان لایانه‌ پێ ده‌چێت كێشى فڕۆكه‌ هه‌ڵگره‌كه‌ له‌نێوان 80 _ 85 تۆندا بێت.


شیاوى باسه‌ چین یه‌كه‌مین كه‌شتى فڕۆكه‌ هه‌ڵگرى خۆى له‌ روسیاوه‌ به‌ده‌ستهێناوه‌ ئێستا 30 ساڵ به‌سه‌ر ته‌مه‌نیدا تێپه‌ڕیوه‌، یه‌كه‌ى چاینا پاوه‌ر له‌ راپۆرتێكدا بڵاویكرده‌وه‌ پێشبینى ده‌كرێت ساڵى 2022 دروستكردنى ئه‌م فڕۆكه‌ هه‌ڵگره‌ بگاته‌ قۆناغى كۆتایى.

شاره‌زایه‌كى بوارى ده‌ریایی چین ده‌ڵێت: حكومه‌تى په‌كین پێویستى به‌لایه‌نى كه‌م سێ كه‌شتى فڕۆكه‌ هه‌ڵگره‌ بۆ به‌رگریكردن له‌ كه‌ناره‌كانى و له‌ به‌رژه‌وه‌ندییه‌ نێوده‌وڵه‌تیه‌كانى.

بڵاوکردنەوە: ئارام غەفور



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure