واشنتن: ئەو پرۆسەیەى تورکیا لە نزیک کەناراوەکانى قوبڕس ئەنجامیدەدات مایەى قبوڵکردن نییە

هەواڵ / جیهان :: 09/05/2019‌ :: 432‌ جار بینراوە

تاگ :: جیهان

دواڕۆژ

کۆمەڵێک لە لێپرسراوانى ئەمریکا هۆشدارى دەدەنە تورکیا، کە دەستبەردارى گەڕان بن بە دواى غاز و نەوت لە نزیک کەناراوەکانى دورگەى قوبڕس، لەبەرئەوەی ئەو چالاکییانە نا یاسایین لەو ناوچەیە و پێویستە رابگیرێن.


مۆرگان ئۆرتاگۆس، وتەبێژى وەزارەتى دەرەوەی ئەمریکا لە بەیاننامەیەکدا وتى: "ویلایەتە یەکگرتووەکانى ئەمریکا نیگەرانە لەو چالاکییە نەوتییانەى تورکیا لە نزیک کەناراوەکانى قوبڕس ئەنجامیدەدات، چونکە ئەوە ناوچەیەکى ئابوورى قوبڕسییە".

لاى خۆشییەوە رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆکی تورکیا وتى: "پێشبینى دەکەین ناتۆ پاڵپشتى لە مافەکانمان بکات لە رۆژهەڵاتى دەریاى ناوڕاست".

ئەم لێدوانەش دواى ئەوە دێت، ئەمریکا و یەکێتى ئەوروپا نیگەرانییەکانى خۆیان دەربڕى لە گەڕانى تورکیا بەدواى غاز و نەوت لە ژێر ئەو دەریایەى نزیکە لە کەناراوەکانى دورگەى قوبڕس، بۆیە حکومەتى قوبڕس-یش یاداشتێکى دەستگیرکردنى نیودەوڵەتى دەرکرد تاکو ستافى ئەو کەشتییە تورکییە دەستگیربکرێت، کە لە نیقۆسیا پشکنین و گەڕان بە دواى ئەو سەرچاوە نەوتییانە دەکەن.

وە: ئاکۆ زەنگەنە
بڵاوکردنەوە: ک. س



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure