بۆ یه‌كه‌مجار پڕۆژه‌یه‌كی تەندروستی له‌هه‌رێمی كوردستان جێبه‌جێده‌كرێت

هەواڵ / کوردستان :: 08/05/2019‌ :: 4566‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، كۆچه‌ر عه‌لی

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق ره‌زامه‌ندی داوه‌ ئامێری (گاما نایف) بۆ چاره‌سه‌ركردنی نه‌خۆشییه‌كانی گرێی مێشك له‌ هه‌رێمی كوردستان كاری پێبكرێت. 


(ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 8ی ئایاری2019) شاندێكی ته‌ندروستی هه‌ولێر سه‌ردانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراقیان كرد و له‌گه‌ڵ وه‌زیر و به‌رپرسانی وه‌زاره‌ته‌كه‌ كۆبوونه‌وه‌ و باسیان له‌ڕه‌وشی ته‌ندروستی هه‌رێمی كوردستان كرد.

له‌باره‌ی ناوه‌ڕۆكی سه‌ردانه‌كه‌یان سامان به‌رزنجی، به‌ڕێوه‌به‌ری ته‌ندروستی هه‌ولێر به‌دواڕۆژی راگه‌یاند: مەبەستی سه‌ردانه‌كه‌ بۆ بەدواداچوونی پڕۆژەکانی خزمەتگوزاری بووە وەک زوو دەستبەکاربوونی ئامێری (گاما نایف) کە دەکەوێتە خزمەت ھاوڵاتیان بۆ چارەسەرکردنی نەخۆشییەکانی گرێی مێشک و ڕەوشی ئاوارەکان و دابینکردنی دەرمان و پێداویستی کەمپەکان. 

وتیشی: "پێشتر پڕۆژه‌یه‌ك هه‌بوو كه‌ به‌هاوكاری وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق جێبه‌جێده‌كرا بۆ شۆردنی گورچیله‌، ئه‌مڕۆ بڕیاردرا به‌ نوێکردنەوەی پڕۆژەی شوشتنی گورچیلە بۆ سەرجەم سەنتەری پارێزگاکانی ھەرێم و به‌شه‌ دەرمان و پێداویستی پزیشکی و تاقیگەیی و سازدانەوەی ئامێرە پزیشکییەکان كه‌ له‌وباره‌یه‌وه‌ وه‌زیری ته‌ندروستی ئاماده‌یی ده‌ربڕیوه‌ هه‌موو جۆره‌ هاوكاریه‌كی ته‌ندروستی هه‌رێم بكات".   

ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد: وه‌زیری ته‌ندروستی عێراق پێی راگه‌یاندوون كه‌ به‌پێی توانا له‌ داهاتوودا كێشه‌ی كه‌می ده‌رمان و پێویستی ته‌ندروستی چارسه‌ر ده‌كه‌ن به‌ ئومێدی ئه‌وه‌ی كێشه‌ی ته‌ندروستی پزیشكی به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو كه‌م بێته‌وه‌.       

 

بڵاوکردنەوە: ئارام غەفور 



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure