گرتە ڤیدیۆیەکی تەمەن 19 ساڵ نهێنیەکی جۆ بایدن ئاشکرادەکات

هەواڵ / جیهان :: 09/05/2019‌ :: 384‌ جار بینراوە

دواڕۆژ

گرتە ڤیدیۆیەکی تەمەن 19 ساڵ ئاشكرایده‌كات جۆ بایدن جێگری سەرۆکی پێشووی ئەمریکا کە ساڵی 2020 خۆی بۆ هەڵبژاردنەکان کاندید دەکات دەیویست جەنگ لەگەڵ کۆریای باکور بەرپابکات.


لە بەرواری 25ی نیسانی ساڵی پێشوو جۆ بایدن بە شێوەیەکی فەرمی ئاشکرایکرد کە خۆی بۆ هەڵبژاردنەکانی ئەمریکا بۆ ساڵی 2020 کاندید دەکات.

گۆڤاری (ناشیۆنال ئنترست)ی ئەمریکی ئاشکرایکرد لە ڤیدیۆیەکدا کە مێژووەکەی دەگەڕیتەوە بۆ ساڵی 2000 سیاسەتی دەرەوەی جۆ بایدن دژی کۆریای باکور ئاشکراكراوه‌.

لە ڤیدیۆکەدا بایدن دەڵێت: "ئەگەر ئەمریکا بەڵگەی روونی هەبوو لەسەر ئەوەی کۆریای باکور سیستمێکی موشەکی هێرشبەر بنیاد دەنێت، توانای هاویشتنی چەکی ئەتۆمی هەیە، رازی نەبێت گفتوگۆبکات، ئەوا پاڵپشتی دەستپێشخەریکردن لە هێرش دەکەم".

لەکۆتایدا گۆڤارەکە نوسیویه‌تى: "ئەم ڤیدیۆیە سیاسەتی دەرەوەی جۆ بایدن ئاشکرادەکات و ئەگەر ساڵی 2020 لە هەڵبژاردنەکانی ئەمریکادا سەربکەوێت رەنگە شەڕێک دژی کۆریای باکور هەڵبگیرسێنێت".

وەرگێڕان: هێڤی فەرهاد
بڵاوكردنه‌وه‌: شیروان شه‌ریف



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure