موشەكێكی نوێی ئێران لەناو خاكی فەلەستین تەقێنرایەوە

هەواڵ / جیهان :: 08/05/2019‌ :: 774‌ جار بینراوە

دواڕۆژ


بەپێی ماڵپەڕێکی عيبری بۆ یەکەمجار موشەکی (بەدر 3) لە سەر خاکی ئیسرائیل تاقیکرایەوە و دووەم دانەش لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و یەمەن تاقیکراوەتەوە.

 
ڕۆژی سێشەمە ماڵپەڕی (دیبکا)ی عيبری ئاشکرایکرد، بزوتنەوەى (جیهادی ئیسلامی) فەڵەستینی بۆ یەکەمجار موشەکەکانی (بەدر 3)ی لە کەرتی غەززە بەکارهێناوە و توانایەکی سەرسوڕهێنەری هەیە.

بەپێی ماڵپەری دیبکا، ئەم موشەکە ئێرانییە مانگی پێشوو لە یەمەن بەکارهێنرا و کێشی موشەکەکە 250 کیلۆگرامە کە مەوداکەی 160 کیلۆمەترە و یەکێک لە تایبەتمەندییەکانی ئەوەیە بە دووری 20 مەتر لە شوێنی مەبەست دەتەقێتەوە.

هەروەها بەپێی هەمان ماڵپەر ئەم موشەکە 1400 پارچەی لێ دەبێتەوە ئەمەش توانای وێرانکردنەکەی زیاتر دەکات.

شایەنی ئاماژەکردنە رۆژی یەکشەمەی پێشوو سەرایالقودس باڵی سەربازی بزوتنەوەى جیهادی ئیسلامی بەرپرسیاریەتی خۆی بەرامبەر تەقینەوەکەی شاری (عەسقەلان)ی ئیسڕائیلی ئاشکراکرد و بۆ یەکەمجار موشەکی (بەدر 3) یان بەکارهێنا.

وەرگێڕان: هێڤی فەرهاد

بڵاوکردنەوە: ئارام غەفور



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure