شه‌پۆلێكى "سه‌رما و باران" هه‌رێم و عێراق ده‌گرێته‌وه‌

هەواڵ / کوردستان :: 07/05/2019‌ :: 43855‌ جار بینراوە

دواڕۆژ

پێشبینى ده‌كرێت شه‌پۆلێكى دیكه‌ى بارانبارین روو له‌ شاره‌كانى هه‌رێم و عێراق بكات و پێشبینیكارێكى كه‌شوهه‌واش ده‌ڵێت: عێراق دەكەوێتە ژێر كاریگەری هەوایەكی ساردەوە.


سادق عەتیە، پێشبینیكارى بوارى كه‌شوهه‌وا له‌ په‌یجى خۆى له‌ فه‌یسبوك رایگه‌یاند: وێنەی مانگە دەستكردەكان بۆ هەورەكان بۆ رۆژانى داهاتوو ئاماژە بە كەشێكی نیمچە هەور دەكەن لە هەموو شارەكانی وڵات، لەگەڵ نمەباران و بارانی بەلێزمە لە هەندێك شاری ناوەڕاست و خۆرئاوا و هەرێم.

ده‌شڵێت: "لە ناوچەكانی ئەنبار و شارەكانی موسڵ و دهۆك بارانی بەلێزمە دەبارێت".

ده‌رباره‌ى كه‌شوهه‌واى سبه‌ى چوارشه‌ممه‌ سادق عەتیە ئاماژه‌یداوه‌: پلەكانی گەرما لە هەموو شارەكان دادەبەزن و بەشێوەیەكی گشتیش كەشەكە مامناوەند دەبێت، ئەم دابەزینی پلەی گەرمایەش تا شەممەی داهاتوو بەردەوام دەبێت.

رونیشیكردوه‌ته‌وه‌: عێراق دەكەوێتە ژێر كاریگەری هەوایەكی ساردەوە، كە پێشتر چەندان وڵات لە ناوەڕاستی ئەوروپای گرتۆتەوە و سبەینێ‌ به‌ ته‌واوى دەگاتە ناوچه‌كه‌.

هاوكات به‌پێى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى كه‌شناسى هه‌رێم به‌رزترین پله‌ى گه‌رماى ئه‌مڕۆى شار و ناوچه‌كانى هه‌رێمى كوردستان به‌مجۆره‌ بووه‌:

ئا: شیروان شه‌ریف



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

بەپەلە