وه‌زاره‌تێكى به‌غدا بڕیارێك له‌ به‌رژه‌وه‌ندى هاوڵاتیانى هه‌رێم ده‌رده‌كات

هەواڵ / کوردستان :: 07/05/2019‌ :: 8434‌ جار بینراوە

دواڕۆژ

وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى عێراق بڕیارده‌دات نوسینگه‌یه‌كى خۆى له‌ سلێمانى بۆ راییكردنى مامه‌ڵه‌ى هاوڵاتیان بكاته‌وه‌، وه‌ك ئه‌وه‌ى په‌رله‌مانتارێكى كورد ده‌یڵێت.


موسه‌ننا ئه‌مین، ئه‌ندامى په‌رله‌مانى عێراق له‌ فراكسیۆنى یه‌كگرتووى ئیسلامى (ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 7ى ئایارى 2019) رایگه‌یاند: وەزیری ده‌ره‌وه‌ى عێراق ره‌زامه‌ندى له‌سه‌ر داواكارییه‌كى ئه‌و په‌سه‌ندكردووه‌ و بڕیاریداوه‌ نوسینگەیەک لە سلێمانی بۆ مه‌به‌ستى راییكردنى مامه‌ڵه‌ى هاوڵاتیان بكاته‌وه‌.

وتیشى: نوسینگه‌كه‌ بۆ راستاندن (تصدیق) كردنى ئەو مامەڵانەی هاوڵاتیانه‌ کە پەیوەندییان بە وەزارەتی ده‌ره‌وه‌ى حکومەتی عێراقییەوە هەیە، تاکوو هاوڵاتیان لە هەرێمەوە بۆ یەک مۆر یان ئیمزا نەچن بۆ بەغدا و ئەو رێگە دورە نەبڕن و مەسروفات و کاتێکی زۆر بەخەرجی نەدەن.

به‌پێى نوسراوێكى نوسینگه‌ى وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ش كه‌ ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ بڵاویكردوه‌ته‌وه‌ نوسینگه‌كه‌ له‌ سه‌نته‌رى پارێزگاى سلێمانى ده‌بێت.

ده‌قى ره‌زامه‌ندییه‌كه‌:

ئا: شیروان شه‌ریف



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure