گه‌نجێك ته‌مه‌ن 20 ساڵ خنكا

هەواڵ / کوردستان :: 07/05/2019‌ :: 1298‌ جار بینراوە

دواڕۆژ، سیروان حه‌سه‌ن 

له‌ رووبارى سیروان له‌ ناوچه‌ى مه‌یدانى سه‌ر به‌ ئیداره‌ى گه‌رمیان، گه‌نجێكى ته‌مه‌ن 20 ساڵ به‌هۆى مه‌له‌كردنه‌وه‌ له‌ رووباره‌كه‌ خنكا و دواتر ته‌رمه‌كه‌ى ده‌رهێنرایه‌وه‌. 


عه‌لى قه‌دورى، وته‌بێژى پۆلیسى گه‌رمیان (ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 7ى ئایارى 2019) به‌ دواڕۆژى راگه‌یاند: ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ لەناحیەی مەیدان، گەنجێک بەناوی (پەیوەند سەردار عەلی) ته‌مه‌ن 20 ساڵ له‌ كاتى مه‌له‌كردندا له‌ نێو رووبارى سیروان خنكاوه‌. 

وتیشى: "دواى خنكانى، ته‌رمه‌كه‌ى ده‌رهێنراوه‌ته‌وه‌ و به‌ مەبەستی پشکنین رەوانەی پزیشکی دادوەری نه‌خۆشخانه‌ى دەربەندیخان کراوە".

پێداچوونه‌وه‌: ئیحسانی مه‌لا فوئاد



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure