عەبدولمەهدی له‌باره‌ى ناردنی بودجه‌ی 2019ی هه‌رێم رونکردنەوە دەدات

هەواڵ / عێراق :: 07/05/2019‌ :: 1808‌ جار بینراوە

دواڕۆژ

سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق رایگه‌یاند: په‌یوه‌ندیان له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستاندا باشه‌ و جه‌ختی له‌وه‌كرده‌وه‌ كه‌ به‌شه‌ بودجه‌ی 2019ی هه‌رێمی كوردستان ده‌نێرن.


عادل عه‌بدولمه‌هدی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا لە بەغدا رایگه‌یاند: په‌یوه‌ندیان له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان باشه‌و متمانه‌یه‌كی زۆر له‌نێوان هه‌ردوولادا هه‌یه‌، وتیشی: "به‌رده‌وام ده‌بین له‌ ناردنی پشكی بودجه‌ی هه‌رێم كه‌ له‌ بودجه‌ی 2019ی عێراقدا دیاریكراوه‌".

عه‌بدولمه‌هدی داواشی له‌ جوتیارانی هه‌رێمی كوردستان كرد كه‌ به‌رهه‌مه‌كانیان راده‌ستی عێراق بكه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی له‌به‌رامبه‌ردا مافه‌كانیان پێبدرێت.

ئا: ئیحسانی مه‌لا فوئاد

بڵاوکردنەوە: ک. س



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure