ئێران: به‌نداوێك دوای ساڵانێك وشكبوون دووباره‌ ده‌بوژێته‌وه‌

هەواڵ / جیهان :: 08/05/2019‌ :: 173‌ جار بینراوە
وێنه‌یه‌كى به‌نداوه‌كه‌

تاگ :: جیهان

دواڕۆژ، ئازوو محه‌مه‌د

به‌هۆى ئه‌و شه‌پۆله‌ بارانبارینه‌ زۆره‌ى كه‌ روویان له‌ ئێران كردووه‌ له‌م ماوانه‌ى دوایدا چه‌ندین روبار و كانى بوژاونه‌ته‌وه‌، به‌نداوى (بارزوی شیراوان)يش یه‌كێك له‌و سه‌رچاوه‌ ئاوریانه‌ كه‌ دواى چه‌ندین ساڵ له‌ وشكبوونى دووباره‌ بوژاوه‌ته‌وه‌.


سایتی فه‌رانگه‌ری ئێرانی له‌وباره‌یه‌وه‌ هه‌واڵێكى بڵاوكردووه‌ته‌وه‌ و ئاشكرایكردووه‌ "به‌نداوى (بارزوی شیراوان) كه‌ ده‌كه‌وێته‌ پارێزگای خۆراسانی باكور، چه‌ندین ساڵه‌ به‌ته‌واوه‌تى وشكبووه‌ ته‌نانه‌ت دڵۆپه‌ ئاوێكیشى تێدا نیه‌، دووباره‌ بوژاوه‌ته‌وه‌ و پڕبووه‌ له‌ ئاو".

ئه‌و میدیا ئێرانیه‌ ئه‌وه‌شى خستووه‌ته‌ڕوو: "به‌هۆى ئه‌و رێژه‌ زۆره‌ى بارانبارین و ئه‌و شه‌پۆله‌ بارانبارینانه‌ى كه‌ له‌م دوواییه‌دا رویان له‌ ئێران كردووه‌ به‌نداوه‌كه‌ بوژاوه‌ته‌وه‌، روبارێكى زیندووشى لێ دروستبووه‌ كه‌ ئه‌مه‌ش بووه‌ته‌ هۆكارى دڵخۆشى جوتیاران و هاووڵاتیانى پارێزگاى خۆراسانی باكور".

 

پ: ئا.ح

بڵاوکردنەوە: ک. س



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

بەپەلە