پارەی کارمەندانی سەر سندوقی هەڵبژاردنەکان دابەشدەکرێت

هەواڵ / کوردستان :: 07/05/2019‌ :: 1892‌ جار بینراوە

تاگ :: كوردستانى

دواڕۆژ، نوسینگەی هەولێر

 

وتەبێژی کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی هەرێم ئاشكرایده‌كات: لە سبەینێ چوارشەممە  دەست بە دابەشکردنی پارەی کارمەندانی سەرسندوقەکان دەکرێت.

شێروان زرار، وتەبێژی کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان و ڕاپرسی هه‌رێم، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌، 7ئایار،  له‌ كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگەیاند: لە (سبەینێ چوارشەممە 8ی ئایار) دەست بە دابەشکردنی پارەی کارمەندانی سەر سندوقەکان دەکرێت و تا کۆتایی بەردەوام دەبێت.

ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو: بڕی کۆی ئەو پارەیە نزیکەی شەش ملیار دینارە، کە بەپێی کاری کارمەندەکە موچەکەیان بۆ دیاریکراوە،  لە سنوری پارێزگای هەولێر پارەی کارمەندانی سەر سندوقەکان لە 24 بانك و، لە سلێمانی 17 بانك و لە دهۆکیش 11 بانك بۆ ئەو مەبەستە تەرخانکراون.

ناوی بانكه‌كانی دابه‌شكردنی پاره‌ی كارمه‌ندان :

* پارێزگای هەولێر بریتین لە:  بانکی شیرین، دوین، حەمرین، بێخاڵ، سەروەران، نەورۆز، فیدڕاڵ، زاگرۆس، عەینکاوە، بەحرکە، گوڵان، خەبات، بنەسڵاوە، کۆیە، سەربەند، سۆرک، هەریر، خەلیفان، بلێ، ئازادی، دیلمان، مێرگە سور، چۆمان، سیدەکان.

*پارێزگای سلێمانی بریتین له‌ : بانکی مەڵکەندی، گۆیژە، باخان، ئەزمەڕ، بابان، تانجەرۆ، سەیدسادق، شارەزوور، ڕانیە، قەڵادزێ، دوکان، چەمچەماڵ، کفری، چوارتا، پێنجوێن، کەلار، دەربەندیخان.

* پارێزگای دهۆک بریتین لە: بانکی سەرهەڵدان، داس نیە، سبنا، سێمێل، سۆلاف، دەلال، باتوفە، شێخان، سیبە، بەردەڕەش، شیلادزێ.

پ:ئەڤین

بڵاوکردنەوە: چ.ع



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure