زانکۆیەکی تایبەت بە کچان دەکرێتەوە

هەواڵ / عێراق :: 07/05/2019‌ :: 1075‌ جار بینراوە

تاگ :: عێراق

دواڕۆژ

وەزارەتی خوێندنی باڵا و لێکۆڵینەوە زانستی عێراق رایدەگەیەنێت: زانکۆیەکی تایبەت بە کچان لە پارێزگای کەربەلا دەکەنەوە.


لەبەیاننامەیەکدا کە (دووشەممە 6ی ئایاری 2019) بڵاوکراوەتەوە، وەزارەتی خوێندنی باڵای عێراق دەڵێت: "وەزیری خوێندنی باڵا رەزامەندی نیشانداوە لەسەر کردنەوەی زاکۆیەکی تایبەت بە کچان لە پارێزگای کەربەلا ساڵی داهاتوو".

دەشڵێت: "بڕیارەکە لەسەر بنەمای داوایەکی عەتەبەی حوسەینییە بووە و ئەوەش بۆ دروستکردنی هەل بۆ ئەو کچانەی کە لە خێزانێکی داخراون و رێگەیان پێنادرێت بە بیانوی تێکەڵبوون بچنە زانکۆ".

ئا: ن.ر

بڵاوکردنەوە: ک. س



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure