سودان: زیاتر له‌ سێ ملیار جونه‌ى له‌كارتۆنێكدا ده‌ستی به‌سه‌رداگیرا

هەواڵ / جیهان :: 06/05/2019‌ :: 137‌ جار بینراوە

تاگ :: جیهان

دواڕۆژ

پۆلیسی خه‌رتوم پایته‌ختی سودان رایگه‌یاند: پێنج تۆمه‌تباریان ده‌ستگیركردووه‌ كه‌ كارتۆنێكیان پێبووه‌ و بڕێكی زۆر پاره‌ی تێدا دۆزراوه‌ته‌وه‌.


رۆژنامه‌ی ئینتباهه‌ی سودانی بڵاویكرده‌وه‌: ئه‌و پاره‌یه‌ به‌ زیاتر له‌ سێ ملیار جونه‌ی ده‌خه‌مڵێندرێت.

ئه‌وه‌ش روونكراوه‌ته‌وه‌ كه‌ پاش ده‌ستگیركردنی تۆمه‌تباره‌كان، له‌لایه‌ن دادگاوه‌ لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵدا ده‌كرێت.

له‌ئێستادا و پاش لابردنی عومه‌ر به‌شیر له‌ ده‌سه‌ڵات، سودان رووبه‌ڕووی قه‌یرانی سیوله‌ (پاره‌) بووه‌ته‌وه‌، به‌ڵام رۆژانه‌ خه‌ڵك و پۆلیس پاره‌ و زێڕ له‌ ماڵی به‌رپرسانی حكومه‌تی پێشووی ئه‌و وڵاته‌ ده‌دۆزنه‌وه‌، له‌كاتێكدا هاووڵاتیان به‌ ده‌ست برسیه‌تی و بێكارییه‌وه‌ ده‌ناڵێنن.

و: ئیحسانی مه‌لا فوئاد
بڵاوكردنه‌وه‌: شیروان شه‌ریف



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure