لیره‌ی توركی هاڕه‌ی كرد

هەواڵ / ئابوری :: 06/05/2019‌ :: 3285‌ جار بینراوە

دواڕۆژ

به‌های دراوی توركی جارێكی تر به‌ره‌و خواره‌وه‌ دابه‌زی كه‌ ماوه‌ی حه‌وت مانگه‌ نه‌گه‌یشتووه‌ته‌ ئه‌و ئاسته‌ نزمه‌.


ئاژنسی بلۆمبێرگ بڵاویكرده‌وه‌: ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 6ی ئایاری 2019، به‌های لیره‌ی توركی 07% دابه‌زی و نرخی 6 لیره‌ به‌رامبه‌ر یەک دۆلار بوو، هه‌ر ئه‌مڕۆش له‌ هه‌رێمی كوردستان 100 لیره‌ به‌ 21 هه‌زار دینار مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كرا، واتا 100 لیره‌ى توركی به‌رامبه‌ر 16.63 دۆلار بوو.

ئاماژه‌ به‌وه‌شكراوه‌: هۆكارى دابه‌زینی به‌های لیره‌ مه‌ترسی وه‌به‌رهێنه‌رانه‌ له‌ دوای تانه‌دانی پارتی داد و گه‌شه‌پێدان له‌ ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنی رابردووی شاره‌وانییه‌كان، هۆكارێكی تریش ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ هه‌ڕه‌شه‌ی دۆناڵد ترامپی سه‌رۆكی ئه‌مریكا به‌ زیادكردنی گومرگ له‌سه‌ر كاڵاوشمه‌كی چینی.

بڕیاروایه‌ ئه‌مڕۆ دادگای باڵای توركیا بڕیار له‌باره‌ى داوایه‌كی پارتی داد و گه‌شه‌پێدان بدات له‌باره‌ى دوباره‌كردنه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردنی شاره‌وانییه‌كان له‌ ئیسته‌نبول، ئه‌مه‌ش دڵه‌ڕاوكێی لای وه‌به‌رهێنه‌ران دروستكردووه‌، هه‌ربۆیه‌ نرخی لیره‌ زیاتر هه‌ته‌خواره‌وه‌.

ئا: ئیحسانی مه‌لا فوئاد

بڵاوکردنەوە: هـ.ق



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure