وێنه‌: بۆمبێكی ده‌ستیی فڕێدرایه‌ ماڵی به‌ڕێوه‌به‌رێكه‌وه‌

هەواڵ / عێراق :: 06/05/2019‌ :: 1990‌ جار بینراوە

دواڕۆژ

سه‌رچاوه‌یه‌كی پۆلیس له‌ به‌غدا رایگه‌یاند: بۆمبێكی ده‌ستیی خراوه‌ته‌ ماڵی نعێم به‌دری به‌ڕێوه‌به‌ری فه‌رمانگه‌ی یاسایی لیژنه‌ی ئۆڵۆمپی عێراق.


سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ پۆلیس به‌غدا به‌ ئاژانسی ئه‌لئیخباریه‌ی راگه‌یاندووه‌: كه‌ چه‌ند كه‌سێكی نه‌ناسراو بۆمبێكی ده‌ستی-یان فڕێداوه‌ته‌ ماڵی ئه‌و به‌ڕێوه‌به‌ره‌وه‌و ته‌نیا زیانی ماددی به‌ر ماڵه‌كه‌ی كه‌وتووه‌و زیانی گیانی به‌دواوه‌ نه‌بووه‌، دواتر په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه‌یان بۆ رووداوه‌كه‌ كردووه‌ته‌وه‌.


ئا: ئیحسانی مه‌لا فوئاد

  بڵاوکردنەوە:هـ.ق



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure