عێراق كه‌مپێكى گه‌وره‌ بۆ داعشه‌كان دروستده‌كات

هەواڵ / کوردستان :: 06/05/2019‌ :: 218‌ جار بینراوە

تاگ :: میدیا

دواڕۆژ

دیارترین مانشێتى ژماره‌ى (ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 6ى ئایارى 2019)ى به‌شێك له‌ رۆژنامه‌ كوردییه‌كان.

كوردستانى نوێ: 

- تیمێكى یه‌كێتى له‌ حكومه‌ت و په‌رله‌مان دۆسێ گرنگه‌كان تاوتوێده‌كه‌ن
- زریانى به‌هێز له‌ هندستان و به‌نگلادیش
- رێكه‌وتنى كۆتایى یه‌كێتى و پارتى بۆ كابینه‌ى نوێ ئیمزاكرا
* وته‌بێژى یه‌كێتى: به‌پێ كۆسپ ده‌توانین كاندیده‌كانمان ئاماده‌بكه‌ین و پێشكه‌شى كابینه‌ى حكومه‌تى بكه‌ین
- سه‌رۆك كۆمار: هاوكارى پڕۆژه‌یاساى پاراستنى ژنان له‌ توندوتیژى، ده‌بین

خه‌بات:
- رێككه‌وتننامه‌ى پارتى و یه‌كێتى له‌لایه‌ن نێچیرڤان بارزانى و كۆسره‌ت ره‌سووڵ عه‌لى واژۆكرا
- دانوستانه‌كان بۆ ئاساییكردنه‌وه‌ى ره‌وشى ناوچه‌ كوردستانییه‌كان ئومێدبه‌خشن
- پارتى و گۆڕان رێككه‌وتنى نێوانیان بۆ پێكهێنانى حكومه‌ت دووپاتده‌كه‌نه‌وه‌
- ئه‌مریكا پێنج ملیۆن دۆلار بۆ تۆكمه‌كردنى ئاسایشى فڕۆكه‌خانه‌كانى عێراق خه‌رجده‌كات.. فڕۆكه‌خانه‌ى هه‌ولێریشى تێدایه‌
- ئیسرائیل هێرشى ئاسمانى بۆ غه‌ززه‌ ده‌ستپێكرد
- سلێمانى .. ده‌ستگیركردنى 25 تۆمه‌تبار راگه‌یه‌ندرا
- نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان .. له‌ كۆریاى باكوور 10 ملیۆن كه‌س برسین
- هه‌ڵه‌بجه‌ شه‌هید .. په‌رده‌ له‌سه‌ر په‌یكه‌رى هونه‌رمه‌ند حه‌سه‌ن زیره‌ك لادرا

هه‌ولێر:
- پارتى و گۆڕان: پابه‌ندین به‌ رێكه‌وتنى نێوانمان
- وته‌بێژى حكومه‌تى هه‌رێم: به‌بۆنه‌ى مانگى ره‌مه‌زانه‌وه‌، كاتژمێرێك ده‌وامى فه‌رمانبه‌ران كه‌مده‌كرێته‌وه‌
- تائێستا پارێزگارى كه‌ركوك زیاتر له‌ 30 به‌رپرسى له‌ پۆسته‌كانیان دوورخستووه‌ته‌وه‌
- كۆگایه‌كى ده‌رمانى قاچاغ له‌ هه‌ولێر ده‌ستى به‌سه‌ردا گیرا
- پرسى برێگزیت هه‌ردوو پارتى سه‌ره‌كى بریتانیاى له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانى شاره‌وانییه‌كاندا دۆڕاند
- سوودان به‌ره‌و رزگارى
* خۆپیشانده‌ران: هه‌تا حكومه‌ت له‌ بنه‌ڕه‌ته‌وه‌ نه‌گۆڕێ، راپه‌ڕین راناوه‌ستێ

رووداو:
- به‌رهه‌م ساڵح له‌ رۆژى سوێندخواردنى سه‌رۆكى حكومه‌ت دێته‌ هه‌ولێر
* چوارشه‌ممه‌ په‌رله‌مان ده‌نگ به‌ هه‌موارى یاساى سه‌رۆكایه‌تى ده‌دات
- به‌غدا داواى "چه‌ك و دووركه‌وتنه‌وه‌ له‌ كورد" له‌ فڕه‌نسا ده‌كات
- عێراق كه‌مپێكى گه‌وره‌ بۆ داعشه‌كان دروستده‌كات .. (30) هه‌زار كه‌سى تێده‌كات
- 60 به‌رپرسى كورد دوورخراونه‌ته‌وه‌ .. وه‌كیله‌كان كه‌ركوك به‌ڕێوه‌ده‌به‌ن
- سێشه‌ممه‌ دوایین بڕیار له‌باره‌ى چاره‌نووسى پارێزگارى نه‌ینه‌وا ده‌درێ
- له‌ سێ ساڵى رابردوودا بایى 8.6 ملیار دۆلار زێڕ و ئه‌ڵماس هێنراوه‌ته‌ كوردستان
- له‌ مانگى ره‌مه‌زاندا له‌ هه‌ولێر رۆژانه‌ ده‌یان تۆن پاقلاوه‌ و خورما ده‌خورێ
- ئافره‌ته‌ كوژراوه‌كانى "شه‌ره‌ف" .. قوربانییه‌ له‌بیركراوه‌كانى كوردستان
- ئاواره‌كانى بێجى و دۆره‌ بۆ هه‌میشه‌ رێى گه‌ڕانه‌وه‌یان لێ داخراوه‌

زارى كرمانجى:
- عارف روشدى: یه‌كێتى بۆ رازیكردنى باڵه‌كان داواى پۆستى زیاترى ده‌كرد
- له‌ سنوورى سۆران و رواندز گۆڕانكارى ریشه‌یى ده‌كرێن

 

  بڵاوکردنەوە:هـ.ق



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure