میسڕ بیانوو بۆ کوژرانی قوتابیەکی ئیتاڵی دەهێنێتەوە

هەواڵ / جیهان :: 07/05/2019‌ :: 172‌ جار بینراوە

تاگ :: جیهان

دواڕۆژ


بەپێی وتەی نوێترین شایەتحاڵ پۆلیسی میسڕ قوتابیە ئیتاڵیەکەیان دەستگیرکردووە و ئەشکەنجەیانداوە و کوشتویانە، چونکە وایانزانیوە سیخوڕێکی بڕیتانیە
.


جولیۆ ریگینی لە مانگی کانوونی دووەمی ساڵی 2016 لە قاهیرە کوژرا و شایەتحاڵێک ئاشکرایکرد کە گوێی لە کارمەندێکی دەزگای هەواڵگریبووە باسی "کوڕە ئیتاڵیەکە"ی کردووە.


رۆژی شەمەی ڕابردوو وەزارەتی دەرەوەی ئیتاڵیا لە رێگەی تویتەرەوە ئاشکرایکرد پاڵپشتی بڕیاری دادوەری گشتی دەکەن بۆ کۆکردنەوەی زانیاری و بەدەستهینانی دادوەری بۆ جۆلیۆ.


بەپێی ماڵپەڕی کورییری دیلا سێرا شایەتحاڵەکە کارمەندێکی دەزگای هەواڵگریە و وتوویەتی: "وامانزانی سیخوڕێکی ئینگلیزە، بە ئۆتۆمبێلێک فڕاندمان و لێماندا، خۆشم چەند جارێک کێشام بە ڕووخساریدا".


پاش چەند رۆژێک لە فڕاندنی تەرمی قوتابیە ئیتاڵیەکە لەسەر ڕێگایەک دۆزرایەوە و ئاشکرا نیشانەکانی ئەشکەنجەی پێوە دیاربوو، هەروەها بەهۆی ئەم ڕووداوەوە پەیوەندی نێوان قاهیرە و رۆما ئاڵۆزی تێکەوتووە چونکە قاهیرە هیچ یارمەتی نەداوە لە پرۆسەی بەدواداچوون بۆ کەیسەکە.


تاوەکو ئێستا میسڕ دەڵێت: "سیکیوریتی وڵاتەکەی هیچ پەیوەندی نیە بە کوشتنی جولیۆ-وە،لەکاتێکدا یۆلیۆ توێژینەوەی لەسەر سەندیکای کرێکارانی میسڕ دەکرد کە بابەتێکی هەستیارە لەو وڵاتەدا".

وەرگێڕان:هێڤی فەرهاد



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure