سەندەی تایمز: سعودییە لە زیندانەکاندا ژنان ئەشکەنجە دەدات

هەواڵ / جیهان :: 07/05/2019‌ :: 399‌ جار بینراوە
وێنە: لەجین هەزلول

تاگ :: جیهان

دواڕۆژ

لویس کالاغان ژنە پەیامنێری رۆژنامەی سەندەی تایمزی ئەمریکی لە رۆژهەڵاتی ناوڕاست وتارێکی بە ناونیشانی (چاکسازی سعودییە: ئەشکەنجەدانی ژنان لە زیندانەکاندا) بڵاوکردۆتەوە.


لەوبارەیەوە ناوبراو نوسیویەتی: "لینا ئەلهەزلول خوشکی (لجین) ی بەندکراو لە سعودییە، کاتێک گوێ لە هەواڵی دەستگیرکردنی خوشکەکەی بووە، هاوکات بووە لەگەڵ ئەو بڕیارەی سعودییە دابووی بۆ لادانی گەمارۆ لەسەر ژنانی وڵاتەکەی تاکو شۆفێری ئۆتۆمبێل بکەن.

ئەوەشی خستۆتەڕوو: هەزلول لە خانەوادەیەکی دەوڵەمەند بووە و یەکێک بووە لەو چالاکوانانەی لە بواری مافی ئافرەتان کاری کردووە و بەهیچ شێوەیەک خانەوادەکەی پێشبینی ئەوەیان نەکردبوو کە بەو شێوەیە دەستگیر بکرێت و لجینی خوشکیشی باسی لەوە کردووە کە لە ژووری تاکە کەسیدا زیندانی کراوە و دوای ئەشکەنجەدانی لە لایەن یەکێک لە یاریدەدەرەکانی شازادەی جێنشینی سعودییە دەستدرێژی سێکسی کراوەتە سەری

لە درێژەی وتارەکەیدا دەڵێت:" لجین بە دڕاندانەترین شێوە و بە کارەبا ئەشکەنجەدراوە و دوای ئازادکردنی هەندێک لەو ژنانەی لەگەڵیدابوونە، لجین ئازاد نەکراوە و هەر دەستبەسەری ماوەتەوە.

 

وە: ئاکۆ زەنگەنە

پێداچوونەوە: ئارام غەفور

بڵاوکردنەوە: ک. س



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure