دادگاییکردنی سەرۆکی لەكار لادراوی سودان دەستیپێکرد

هەواڵ / جیهان :: 06/05/2019‌ :: 212‌ جار بینراوە

تاگ :: جیهان

دواڕۆژ


دوێنێ (یەکشەممە 5ی ئایاری 2019) داواکاری گشتی لە سودان ئاشکرایکرد، کە دادگای بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی و لێکۆڵینەوەی دارایی، لێپرسینەوەی لەگەڵ عومەر ئەلبەشیر سەرۆکی لادراوی ئەو وڵاتە کردووە.

دادگاكە دەڵێت: "لێپرسینەوەكە بەپێی ئەو سکاڵایانە ئەنجامدەدرێت، کە پێشکەش بەو دادگایە کرابوون و تیایدا ناوبراو بە بەخشینی پارە بە تیرۆر و گەندەڵی دارایی تۆمەتبار کراوە".

داواکاری گشتی وتی: "ئەو تاوانانەی ئاڕاستەی عومەر ئەلبەشیر کراون، بەپێی ماددەی 8/9 لە یاسای مامەڵەکردن بە دراوی بیانی و ماددەی 35 لە یاسای بەرەنگاربوونەوەی سپیکردنەوەی پارە و پارەدارکردنی تیرۆر تۆمەتبار دەکرێت.

وە: ئاکۆ زەنگەنە   
پێداچوونەوە: ئارام غەفور

بڵاوکردنەوە:هـ.ق
 



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure