کەسێک بە تۆمەتى هەڕەشەکردن لەبنەماڵەکەى ترامپ دەستگیردەکرێت

هەواڵ / جیهان :: 06/05/2019‌ :: 217‌ جار بینراوە

تاگ :: جیهان

دواڕۆژ

نوسینگەى لێکۆڵینەوەى فیدراڵى ئەمریکا  (FBI)، کەسێکیان دەستگیرکردووە بە ناوى (چەیس بلیس کۆلاسۆردۆ) کە لە رێگەى تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە هەڕەشەی لە کەسە نزیکەکانى دۆناڵد ترامپ، سەرۆکى ئەمریکا کردوە و جارید کۆشنەری زاوایشی لە پلەى یەکەمدایە.


لێکۆڵەرەوان ئەوەیان خستۆتەڕوو: ناوبراو خەڵکى شارى کێنتە لە واشنتن و لەماوەى چەند مانگى رابردوودا هەڕەشەکانى لە رێگەى تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە بڵاوکردۆتەوە و باسی لەوەکردوە: "بەنیازە بەدەستى خۆى فیشەکێک بە سەرى کۆشنەرەوە بنێت و بیکوژێت"، جگە لەوەش هەڕەشەى کوشتنى لە ئیڤانکای کچى ترامپ و کوڕە بچوکەکەى کردووە و بە سیسرک وەسفى کردوون.

بەپێی بەڵگەنامە رەسمییەکانى نوسینگەى داواکارى گشتى (چەیس بلیس کۆلاسۆردۆ) لە مانگى ئازارى رابردوو دەستگیرکراوە و لەکاتى لێکۆڵینەوەکاندا، سەرەتا وتویەتى کە ئەو هیچ جۆرە هەڕەشەیەکى لەو شێوەیەى ئاڕاستەى ترامپ و بنەماڵەکەى نەکردوە و بەڵکو هاککەران لە رێگەى کۆمپیوتەرەکەیەوە ئەو کارەیان کردووە و لە کۆتاییدا دانی بەوەدا ناوە کە تووشى نەخۆشى دەروونى بووە و بە پێی پێویست چارەسەرى وەرنەگرتووە.  

دوای ئەو رووداوانە  بڕیاری ئازادکردن بۆ ئەو تۆمەتبارە دەرکرا، بەڵام وێنەیەکى خۆى بە دەمانچەیەکەوە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوکردۆتەوە و هەڕەشەى تەقاندنەوەی مزگەوتەکانى کردووە، هەر بۆیە دووبارە دەستگیرکراوەتەوە و لێکۆڵینەوەکان لەگەڵیدا بەردەوامن.

وە: ئاکۆ زەنگەنە

پ:ئەڤین

بڵاوکردنەوە: چ.ع



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure