روسیا داوا لەئەمریکا دەکات واز لەلابردنی سەرۆکی ڤەنزوێلا بهێنێت

هەواڵ / جیهان :: 05/05/2019‌ :: 197‌ جار بینراوە

تاگ :: جیهان

دواڕۆژ

سێرگی لاڤرۆڤ، وه‌زیری كاروباری ده‌ره‌وه‌ی ڕوسیا له‌ باره‌ی هه‌وڵی لابردنی نیكۆلاس مادوروی سه‌رۆكی وڵاتی ڤەنزوێلا له‌ پۆسته‌كه‌ی له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه‌ قسه‌ی كردوه‌ و ده‌ڵێت: "ئێمه‌ ده‌ستوه‌رناده‌ینه‌ كاروباری وڵاتانی دیكه‌ و هانی هه‌مووان ده‌ده‌ین كه‌ به‌ هه‌مان شێوه‌ بجوڵێنه‌وه‌".

لاڤرۆڤ ئه‌م قسه‌یه‌ی له‌ سه‌ره‌تای چاوپێكه‌وتنه‌كه‌ی کرد له‌گه‌ڵ هۆرهه‌ی ئرییازای وه‌زیری كاروباری ده‌ره‌وه‌ی ڤەنزوێلا له‌ شاری مۆسكۆ، لاڤرۆڤ هانی ئه‌مریكا ده‌دات كه‌ له‌ پلانه‌كه‌ی بۆ هه‌وڵی لابردنی سه‌رۆكی ڤەنزوێلا پاشگه‌زبێته‌وه‌ و به‌ پلانێكی نابه‌رپرسانه‌ وه‌سفی كردوه‌.

لاڤرۆڤ (سبەی 6ی ئایاری 2019) گه‌شت ده‌كات بۆ فینله‌ندا كه‌ له‌وێ چاوپێكه‌وتن ده‌كات له‌گه‌ڵ مایك پۆمپیۆ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا.

و:كێوان



  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure