وەزارەتی ناوخۆ لەبارەی داهاتی تابلۆى ئۆتۆمبێلی هەڵەبجە بڕیاریدا

هەواڵ / کوردستان :: 06/05/2019‌ :: 1065‌ جار بینراوە
تابلۆى ئۆتۆمبێلى هه‌ڵه‌بجه‌

دواڕۆژ، عەلی حەمەسەعید

جێگری پارێزگاری هەڵەبجە ئاشکرایکرد: لەگەڵ بەڕێوەبەری گشتی دیوانی وەزارەتی ناوخۆ و بەڕێوەبەری گشتی هاتوچۆی هەرێم سەبارەت بە فرۆشتنی تابلۆی ئۆتۆمبێلی هەڵەبجە کۆبووینەوە، بڕیاردرا داهاتی 100% ی تابلۆکان بۆ ئاوەدانکردنەوەی هەڵەبجە بێت.


کاوە عەلی، جێگری پارێزگاری هەڵەبجە بە دواڕۆژ-ی راگەیاند: "بەمەبەستی گفتوگۆکردن لەبارەی چۆنییەتی جێبەجکردنی پێدانی تابلۆی ئۆتۆمبێل بەناوی هەڵەبجە-وە دوێنێ لە وەزارەتی ناوخۆ لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان بڕیاری پێویستماندا لەبارەی چۆنیەتی جێبەجێکردنی بڕیاری ژمارە ١٥٠٢ لە ١٣/٣/٢٠١٩". 

وتیشى: "لەکۆبوونەوەکەدا کە هەریەکە لە پارێزگاری هەڵەبجە و بەڕێوەبەری گشتی دیوانی وەزارەتی ناوخۆ، جێگری پارێزگاری هەڵەبجە، بەڕێوەبەری گشتی هاتوچۆی هەرێم، بەڕێوەبەری هاتوچۆی سلێمانی، بەڕێوەبەری هاتوچۆی هەڵەبجە ئامادەی بوون بڕیاردرا، ڕێکاری دروستکردنی تابلۆکانی پارێزگای هەڵەبجە پەلەی تێدابکرێت بەتایبەت لە راسپاردنی کۆمپانیای جێبەجێکار".

جێگری پارێزگاری هەڵەبجە ئەوەشی خستەڕوو: هەر لەو کۆبونەوەیەدا چەند راسپاردەیەک بە کۆی دەنگ نوسران و واژووکران وەک فرۆشتنی ژمارەکان لە زیادکردنی ئاشکرا و دروستکردنی دوو لیژنە بۆ خەمڵاندن و فرۆشتنی ژمارەکان و کردنەوەی هه‌ژمارى بانكى بەو داهاتە لە پارێزگای هەڵەبجە  و خەرجکردنی %100ی داهاتەکەی لە پڕۆژەکانی پارێزگای هەڵەبجە و ئاوەدانکردنەوەی پارێزگاکە".

پ: ئا.ح

بڵاوکردنەوە:هـ.ق

 



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure