توركیا له‌کڕینی موشه‌كی (S-400)ی روسی پاشگه‌زنابێته‌وه
هەواڵ / جیهان :: 05/05/2019 :: 222 جار بینراوە
دواڕۆژ
پاتریك شاناهان، سكرتێری وەزارەتی به‌رگری ئه‌مریكا ڕایگه‌یاند: كه واشنتن بەشداری تورکیا لە پرۆژەی بەرهەمهێنانی فڕۆكه‌ی جه‌نگی جۆری (F 35) ڕاده‌گرێت ئه‌گه‌ر ئەو وڵاتە گرێبه‌ستی كڕینی مووشه‌كی (S-400) له‌ڕوسیا ئەنجامبدات.
توركیا ده‌ستبه‌رداری كڕینی ئه‌و موشه‌كانه نابێت له‌به‌ر ئه‌و سزایه‌ی ئه‌مریكا بۆی داناوه، فوئات ئۆكتای، جێگری سه‌رۆكی توركیا ئەمڕۆ له‌كاتی قسه‌كردن بۆ كه‌ناڵ 7 وتی: "كاتێک توركیا گرێبه‌ستێك واژۆده‌كات، لێی پاشگه‌زنابێته‌وه و ئێمه ئه‌م گرێبه‌سته‌مان ئه‌نجامداوه و بڕی پاره‌ی دیاریكراو دراوه، به‌ڕای من ئه‌و ترس و مشتومڕیانهی هه‌ن به‌پێی پێویست نین كه پشتی پێببه‌سترێت".
ئه‌مریكا چه‌ندینجار ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه كه موشه‌كی (S-400) ناگونجێت له‌گه‌ڵ كه‌لوپه‌لی سه‌ربازی (ناتۆ)، هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند: كه مووشه‌كه روسییه‌كه مه‌ترسییه‌ك بۆ فڕۆكه‌ی جه‌نگی جۆری (F 35) دروستده‌كات، له وه‌ڵامدا توركیا ده‌ڵێت: "ئه‌م مووشه‌كانه مه‌ترسی ئه‌منییان بۆ سه‌ر ئه‌مریكا نییە".
و:كێوان ئاوات
بڵاوکردنەوە: چ.ع